ئەیاد عەلاوی سەرکردەی هاوپەیمانیی نیشتمانی، ڕەخنەی توند لە مستەفا کازمی سەرۆکی نوێی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەگرێ و بڕیاری پەنابردنی بۆ وەرگرتنی قەرز لە سعوودیە و کوەیت بە کارەسات دەزانێ.
بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە، عەلاوی پەیامێکی پیرۆزبایی نارد و بە دەرفەتیشی زانی تێیدا ڕای خۆی لەسەر حکوومەت و سیاسەتی ئێستەی عێراق دەرببڕێ و بە ڕاشکاوی گوتی: بەتوندی هەنگاوی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران بە ناردنی وەزیری دارایی بۆ وڵاتان بە مەبەستی قەرزکردن ڕەت دەکەمەوە.
ئەوەی بەسەر عێراق دێ، بۆ نەبوونی پلان دەگەڕێتەوە
هەر لەو پۆستەیدا دەپرسێ: ئایا دەکرێ وڵاتێکی وەک عێراق، دوای 17 ساڵ ڕزگاربوون لە ڕژێمی سەددام حسێن، هانا بۆ وڵاتان ببات تا قەرزی بدەنێ؟
ئەیان عەلاوی کە یەکەم سەرۆکی حکوومەتی عێراق بوو دوای ڕووخانی سەددام، دەڵێ، تووشی دۆخێکی نالەباری ئابووری و نەمانی خزمەتگوزاری و نەبوونی هەلی کار بووینەتەوە، هەموویشی بۆ نەبوونی پلان دەگەڕێتەوە کە کابینە لەسەریەکەکانی حکوومەت تێیدا بەرپرسیارن.
ماڵپه‌ڕى حوڕه‌ى ئه‌مه‌ریكى ئه‌مڕۆ دووشه‌م 25ى ئایار ئاماژه‌ى بۆ ناوه‌ڕۆكى راپۆرته‌كه كردووه، كه گوتوویه‌تى عه‌لى عه‌لاوى وه‌زیرى دارایى عێراق و وه‌زیرى نه‌وت به وه‌كاله‌ت ده‌ستى به گه‌شتێك كردووه بۆ وڵاتانى كه‌نداو به ئامانجى ئه‌وه‌ى هاوكارى دارایى بۆ وڵاته‌كه‌ى دابین بكات.
له راپۆرته‌كه دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه، مه‌به‌ستى سه‌ره‌كى عێراق له‌م هه‌وڵانه ئه‌وه‌یه بتوانێ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى دابین بكات.
سه‌رچاوه‌كان له كوێت و ئیمارات به رۆژنامه‌كه‌یان گوتووه، عێراق داواى كۆمه‌كى دارایى له سعوودیه كردووه، به‌ڵام سعوودیه و ئیمارات داوایان له عێراق كردووه به‌ر له هه‌ر شتێك پێویسته سنوورێك بۆ هه‌ژموونى ئێران له عێراق دابنێت.
له راپۆرته‌كه ئاشكرا كراوه، عێراق داواى سێ ملیار دۆلارى له سعوودیه كردووه، به‌ڵام وه‌زاره‌تى دارایى عێراق ئه‌و زانیارییانه‌ى ره‌تكردووه‌ته‌وه و له‌به‌رانبه‌ردا دووپاتى كردووه‌ته‌وه عێراق ده‌خوازێ په‌ره به به‌رژوه‌ندى ئابوورى سعوودیه له عێراق بدات.
له به‌شێكى تر‌ى راپۆرته‌كه باس له‌وه كراوه عێراق ده‌یه‌وێ داوا له كوێت بكات قه‌رزه‌كه‌ى خۆى دوا بخات كه ساڵانه رێژه‌ى 3% داهاتى نه‌وتى عێراق ده‌بێت و ئه‌م قه‌رزه‌یش وه‌ك قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى داگیركردنى له ساڵى 1990، ساڵانه له عێراقى وه‌رده‌گرێت.
به‌هۆى دابه‌زینى نرخى نه‌وت له بازاره‌كانى دنیا و گه‌نده‌ڵى، عێراق تووشى ته‌نگژه‌یه‌كى ئابوورى بووه، چونكه به رێژه‌ى 95% بودجه‌كه‌ى له داهاتى نه‌وت دابین ده‌كرێت.