كۆمپانیای تۆیۆتا بۆ یه‌كه‌م جار دوای 13 ساڵ به‌رهه‌مێكی نوێ ده‌كاته‌وه كه له جۆریی ڤێنزایه و به یه‌كێك له‌و ئۆتۆمبێلانه داده‌نرێت كه كاتی به‌بازاڕكردندا ڕێژه‌یه‌كی زۆری لێ ده‌فرۆشرێت.
ماڵپه‌ڕی "
caranddriver"ـی میكانیكی ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه كه تۆیۆتا دوای چه‌ندان ساڵ به‌رهه‌مێكی نوێ ده‌كاته‌وه كه له 2008ـته‌وه هیچ جۆرێكی نه‌خستبووه بازاڕه‌كان ئه‌ویش "تۆیۆتا ڤێنزا"ـی 2021ـیه كه له‌ڕووی مۆدێله‌وه به تازه‌ترین دیزاین و باشترین بزوێنه‌ر ده‌یخاته بازاڕه‌وه.
کۆمپانیاکە بەراوردی دەکات بۆ ئۆتۆمبێلی ڕاڤ فۆر و دەڵێ، راکابەرێکی سەرەکییە ئۆتۆمبێلەکەیە
ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه‌وه ئاشكرا كراوه ئه‌وه‌یه كه به هه‌مان شێوه‌ی مۆدێلی 2008 ئۆتۆمبێلێكی به‌رزیی جۆریی "SUV" ده‌بێ و ساڵی 2021 ده‌خرێته بازاڕه‌وه، هه‌روه‌ها بزوێنه‌ره‌كه‌ی 2.5 ده‌بێت و هێزی 250 ئه‌سپیشی ده‌بێ، ئه‌مه‌یش وای كردووه به نرخی 45 هه‌زار دۆلار بفرۆشرێت.
تۆیۆتا یه‌كێكه له كۆمپانیا گه‌وره‌كان بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل كه بنكه‌ی سه‌ره‌كی ده‌كه‌وێته شاری "تۆیۆتا" له ناوچه‌ی "ئیچی" له ژاپۆن، كۆمپانیاكه جگه له به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل، پاس و چه‌ندان جۆری پیكابی جیاواز دروست ده‌كات، تۆیۆتا له‌سه‌ر ئاستی كۆمپانیاكانی ژاپۆن یه‌كه‌م كۆمپانیایه له ڕووی زۆری به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمۆبێله‌وه.