مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان به بۆنه‌ی ساڵیادی شۆڕشی گوڵانه‌وه، په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 25ی ئایار، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له په‌یامێكدا رای گه‌یاندووه، له 44 مین ساڵیادی شۆڕشی گوڵانه‌وه، پیرۆزبایی له گه‌لی كوردستان و گشت به‌شداربووانی ئه‌م شۆڕشه ده‌كه‌م و ، به رێز و پێزانینێكی زۆره‌وه یادی ئه‌و پێشمه‌رگه قاره‌مانانه ده‌كه‌ینه‌وه كه به‌رده‌وام بوون له خه‌بات و تێكۆشان له پێناو مافه ره‌واكانی گه‌لی كوردستان.
پێویسته له‌م دۆخه‌ی ئێسته‌شدا ، به‌گیانێكی پێشمه‌رگانه و به یه‌كڕیزی و ته‌باییه‌وه، خزمه‌تی نیشتمانه‌كه‌مان بكه‌ین
"شۆڕشی گوڵان كه درێژه‌پێده‌ری شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول بوو، سه‌ره‌نجام به هاوكاری و یه‌كڕیزی هه‌موو لایه‌نه كوردستانییه‌كان و پێكهاته‌كانه‌وه، به‌رهه‌مه‌كه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی گه‌لی كوردستان له به‌هاری 1991 و دروستبوونی په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوو" سه‌رۆك وه‌زیران وا ده‌ڵێ.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه كراوه كه شۆڕشی گوڵان سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستییه بوو، كه خواست و ئیراده‌ی میلله‌ته‌كه‌مان له هه‌موو پیلانێك به‌هێزتره و به یه‌كگرتوویی و هاوهه‌ڵوێستی خه‌ڵكی كوردستان، ده‌توانین هه‌موو دۆخێكی سه‌خت تێپه‌ڕێنین.
دووپات ده‌كاته‌وه كه پێویسته له‌م دۆخه‌ی ئێسته‌شدا ، به‌گیانێكی پێشمه‌رگانه و به یه‌كڕیزی و ته‌باییه‌وه، خزمه‌تی نیشتمانه‌كه‌مان بكه‌ین و به‌م رێگه‌یه‌شه‌وه ده‌توانین به‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌نگ و سه‌ختییه‌كاندا سه‌ربكه‌وین.