ئەمشەو دووشەم 25ی ئایار، وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، شەش کەسی تر لە هەولێر تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا "COVID-19" بوون.
ئاماژە بەوە كراوە كە ئەو شەش کەسەی تووشی ڤایرۆسەکە بوون لە هەولێرن، کە ژنێکی تەمەن 40 ساڵ، کچێکی تەمەن 18 ساڵ، دوو پیاو تەمەن 60 و 70 ساڵ، دوو منداڵ تەمەن شەش و 10 ساڵن، کە سێ تووشبوو بەرکەوتەی تووشبووی پێشوون و سێ تووشبووەکەی تریش نیشانەی نەخۆشییان ھەیە.
ئەو تووشبووانە بەرکەوتەی تووشبووی پێشووترن
لەناویاندا تووشبووێک دانیشتووی شاری هەولێرە و چوار تووشبوو دانیشتووی شارۆکەی عەنکاوە و تووشبووێک دانیشتووی شارۆکەی کەڵەکی پارێزگای دهۆکە.
كۆی گشتیی تووشبووانی كۆرۆنا لە كوردستان 496 كەسبوو ئێستە حەوتی تریشی هاتە سەر، هاوكات پێنج كەس لەو رێژەیە مردوون و 403 كەسیش چاك بوونەتەوە.