پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه دوو حزبی سه‌ره‌كیی پێكهێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانن، دڵنییایی له جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی ده‌كه‌نه‌وه و كار بۆ سه‌خستنی ده‌كه‌ن.
عوسمان سێده‌ری ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی یه‌كێتی به "وشه"ی راگه‌یاند، یاسای چاكسازی كه پێشتر له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌نگی له‌سه‌ر دراوه، فراكسیۆنه‌كه‌یان ده‌نگی پێداوه و به شتێكی گرنگی زانیوه بۆ دۆخی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان.
زیاتر گوتی، حكوومه‌تی هه‌رێم پێویستی به چاكسازی هه‌یه له كه‌رته جیاوازه‌كان، ئێمەیش پشتیوانی ده‌كه‌ین و ده‌مانه‌وێت ماف بۆ فه‌رمانبه‌رانی راسته‌قینه بگه‌ڕێته‌وه و مافیان نه‌خورێت.
ئەوەیشی خستە ڕوو، له مانگی تەموزدا یاساكه ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، ئێمەیش پشتیوانی ئه‌و یاسایه ده‌كه‌ین به‌هۆی ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم بەهی خۆمان ده‌زانین.
په‌رش و بڵاوییه‌ك له ئیداره‌ی حكوومه‌تدا هه‌بووه، بەڵام کار دەکەین بۆ باشترکردنییان
لای خۆیه‌وه سه‌عید هه‌ركی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی به "وشه"ی راگه‌یاند، په‌رش و بڵاوییه‌ك له ئیداره‌ی حكوومه‌تدا هه‌بووه، كۆمه‌ڵێك كه‌س به پله‌ی باڵا خانه‌نشین بوون یان دامه‌زراون كه شایه‌نی ئه‌و پله‌یه نین یان خانه‌نشینی نایان گرێته‌وه.
ئاماژەی بەوەیش داوە، خه‌ڵك هه‌یه وارسی شه‌هیده مووچه‌ی شه‌هیدانه‌ی باپیره گه‌وره‌ی وه‌رده‌گرێت، ده‌یان گه‌نده‌ڵی تر له بواری مووچه‌دا هه‌به كه پێویسته به رێكخستنه‌وه هه‌یه.
به گوته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی، بابه‌تی چاكسازی به‌لای سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه بووه‌ته شتێكی حه‌تمی له‌و باره‌وه گوتی، له دواین وتاری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمدا به ئاشكرا داوای پشتیوانی له لایه‌نه‌كان كرد بۆ سه‌رخستنی پڕۆسه‌ی چاكسازی.
سلێمانی/ هه‌ستیار عه‌بدوڵا