ئەمرۆ 25ی ئایار، زیاتر له سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاشكرایان كرد دوای چوار مانگ له رفاندنی گەنجێک، ئه‌مڕ داعش گه‌نجێكی كوردی شەهید کرد كه قوتابی زانكۆ بوو.
ئه‌كبه‌ر حه‌یده‌ر جێگری به‌رپرسی لقی 15ی خانه‌قینی پارتی دیموكراتی كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاند، کە تیرۆریستانی داعش قوتابیه‌كی گه‌نجی كوردیان به‌ناوی "جاسم محه‌مه‌د نوری" شەهید کرد، كه به‌ر له چوار مانگ له كۆتا رۆژی مانگی یەکی ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك قوتابی تردا رفێندرا و ئه‌و كاته كچه قوتابیه‌كان ئازادكران و چه‌ند كه‌سێك به‌پاره ئازادكران و كوژران.
ئه‌و گه‌نجه له هۆزی باحه‌لان بوو و خه‌ڵكی شاره‌دێی گولاڵه‌ی سه‌ربه‌شارۆكه‌ی خانه‌قین
زیاتر گوتی، ئه‌و گه‌نجه له هۆزی باحه‌لان بوو و خه‌ڵكی شاره‌دێی گولاڵه‌ی سه‌ربه‌شارۆكه‌ی خانه‌قین، هەروەها ئه‌و گه‌نجه قوتابی كلیی زانسته سیاسیه‌كان بوو له كه‌رکووك ده‌یخوێند.
لەم بارەیەوە نیهاد محه‌مه‌د گوته‌بێژی پۆلیسی دیاله به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌و گه‌نجه به‌ر له چوار مانگ و له‌دواین رۆژی مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێ هاووڵاتی و قوتابی زانكۆ رفێنرابوو، هه‌ر ئه‌وكات قوتابییه كچه‌كان ئازادكران و ئه‌و گه‌نجه و چه‌ند كه‌سێكی تر رفێندران.
گه‌رمیان / سه‌بری هورێنی