پسپۆڕان له لیژنه‌ی نه‌هێشتنی تیرۆر له ئه‌نجوومه‌نی ئه‌وروپا، هۆشداریی ده‌ده‌ن له‌وه‌ی له‌دوای قۆناغی كۆرۆنا، ئه‌گه‌ر هه‌یه تیرۆریستانی دنیا ڤایرۆس بڵاو بكه‌نه‌وه تا زۆرترین زیان له كوشتنی خه‌ڵك بكه‌وێت و ئابووریی وڵاتان بڕووخێنن.
پێگه‌ی "
ئه‌لعه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ سێشه‌م 26ی ئایار بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌پێی راپۆرتێك كه پسپۆڕانی بواری نه‌هێشتنی تیرۆر له سه‌نته‌ری نه‌ته‌وه‌یی بۆ ته‌كنه‌لۆجیای بایۆلۆجی له ئه‌مه‌ریكا "NCBI" بڵاویان كردووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌یه و ئه‌گه‌ر پێیان بكرێ، له دوای كۆرۆنا تیرۆریستان بیر له تیرۆری بایۆلۆجی بكه‌نه‌وه. ئه‌وان پێیان وایه ئه‌گه‌ر ئه‌وه له توانای تیرۆریستان بێت، بێگومان جێبه‌جێی ده‌كه‌ن.
زیاتر روونیان كردووه‌ته‌وه، ده‌بێ پێشبینی ئه‌وه بكه‌ین كه ره‌نگه تیرۆریستان بیریان له‌و جۆره تیرۆره كردبێته‌وه، چونكه له رێیه‌وه ده‌توانن زیانێكی گه‌وره له كوشتنی خه‌ڵك بده‌ن و هاوكات زیانی گه‌ورتر له ئابووریی وڵاتان بده‌ن، بۆیه پێیوسته له ئێسته‌وه ئاماده‌كاری بۆ ئه‌وه بكرێت. ئه‌و جۆره تیرۆره، زۆر گه‌وره‌تره له تیرۆری ته‌قلیدی كه تا ئێسته كردوویانه.
به‌پێی ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌ی "شه‌رق ئه‌وسه‌ت" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، دوو ساڵ به‌ر له ئێسته تونسییه‌ك له ئه‌ڵمانیا، ویستوویه‌تی ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه جێبه‌جێ بكات و هێرشێكی بایۆلۆجی ده‌ست پێ بكات، به‌ڵام له‌لایه‌ن ئاسایش و پۆلیسه‌وه هاته گرتن.