نێرده‌ی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی رای گه‌یاند، تا ئێسته وڵاتانی ئه‌فریقا له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه‌مترین زیانیان به‌ركه‌وتووه، به‌ڵام پێمان وایه په‌تایه‌كی بێده‌نگ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی رژده بۆ سه‌ر وڵاتانی ئه‌فریقا.
پێگه‌ی "
ئه‌لعه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ سێشه‌م 26ی ئایار بڵاوی كردووه‌ته‌وه، سامبا سۆ نێرده‌ی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رای گه‌یاندووه، وێڕای ئه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا كه‌مترین زیانی له وڵاتانی ئه‌فریقا داوه، به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ ئه‌و په‌تایه فه‌رامۆش بكرێت، مه‌ترسیی ئه‌وه هه‌یه كه په‌تایه‌كی بێده‌نگی روو له‌و كیشوه‌ره بكات.
ئه‌وه‌شی گوت، ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی ئه‌فریقاوه تووشی دڵه‌ڕاوكێمان ده‌كات، ئه‌وه‌یه كه له‌و وڵاتانه پشكنینی رژدی كۆرۆنا ناكرێت كه ئه‌وه‌ش پێوه‌ندیی به‌وه هه‌یه سه‌ركره‌كانی ئه‌و كیشوه‌ره، بایه‌خ به‌و دۆخه و په‌تاكه ناده‌ن.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه ماچیدیسۆ مۆیتی به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی له ئه‌فریقا گوتی، زۆر له وڵاتان رێوشوێنی باشیان له‌و رووه‌وه گرتووه‌ته‌به‌ر و ئه‌وه‌ش بودجه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ریان كه‌وتووه، ئه‌وه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كه رێژه‌ی تووشبوون له‌و وڵاتانه كه‌متر بووه، به‌ڵام به‌گشتی له وڵاتانی ئه‌فریقادا ئاماده‌كاری بۆ ئه‌و په‌تایه نه‌كراوه، ئه‌وه‌ش مه‌ترسی دروست ده‌كات.