لەبارەی چارەنووسی خوێندنی زانكۆكان بڕیار دەدرێت

:: PM:05:43:26/05/2020 ‌
سەرۆكی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان ڕای دەگەیەنێت، خوێندن و دەست پێ‌ كردنەوەی خوێندن لەناو كامپەسەكانی زانكۆ ئەستەمە و ئەمڕۆ بڕیار دەدرێت لەسەر چارەنووسی خوێندن.

ئەمرۆ سێشەم 26ـی ئایار، عەبدولسەلام دۆڵەمەری سەرۆكی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك بڵاوی كردووەتەوە، ئەو بابەتانەی بە خوێندنی ئۆنلاین و ئەلیكترۆنی خوێندراون بە هییچ شێوەیەك داخڵ نین بۆ تاقیكردنەوەكان، هەروەها لە ئێستە بارودۆخی تەندروستی ڕێگەمان نادات خوێندنی نێو كامپەس دەست پێ بكەینەوە.

دوای گەیشتنی فەرمانی سەرۆك وەزیران ئەمڕۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا باشترین بژاردە كە گونجاو بێت ڕادەگەیەنێت 
سەرۆكی لیژنەی خوێندنی باڵا ڕوونی كردووەتەوە، ئەمساڵ تەنانەت ئەستەمە بۆ ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكانیش بۆیە دەمەوێت هەمووتان دڵنیا بكەینەوە كەوا لە ماوەی ڕابردوو لەگەڵ ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی خوێندنی باڵا لە پێوەندی بەردەوام بووین بۆ چارەسەری.

باسی لەوەشكردووە، دوای گەیشتنی فەرمانی سەرۆك وەزیران ئەمڕۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا باشترین بژاردە كە گونجاو بێت لەگەڵ بارودۆخی دەروونی و  سایكۆلۆجی و دۆخی ئابووری ڕادەگەیەنێت.

پێویستە بگوترێت سەرەتای ئەو هەفتەیەش وەزارەتی پەروەردە بڕیاری لەسەر خوێندنی قوتابخانەكان دەركرد.



وشە - رامیار جەواد