نامۆترین هۆز لە ئەفریقا بناسە

:: PM:06:38:26/05/2020 ‌
ماسای كە لە هۆزە زۆر نامۆكانە لە كیشوەری ئەفریقا، ژیانێكی ئاسایی و داونەریتی سەیروسەمەرەیان هەیە، ئابووری هۆزەكە لەسەر بەخێوكردنی مانگایە و خانووەكانیان لە قامیش و قوڕ و تەپاڵەی مانگا دروست كراون.

پێگەی "ئیلاف" ئەمڕۆ سێشەم 26ی ئایار، لە هەواڵێكی ڤیدیۆییدا رۆشنایی خستووەتە سەر ئەم هۆزە و بە وردی باس لە جۆری ژیان و داونەریتەكانیان دەكات.

ئەو هۆزە بە هۆزێكی كۆچەر لە كینیا لە كیشوەری ئەفریقا هەژمار دەكرێت. پارێزگاری لە ژیانێكی ئاسایی دەكەن و جلوبەرگی تایبەت بە خۆیان هەیە كە لە هەموو هۆزەكانی ئەو كیشوەرە جیا دەبنەوە.

جلوبەرگی تایبەت بە خۆیان هەیە كە لە هەموو هۆزەكانی ئەو كیشوەرە جیا دەبنەوە
جەنگاوەرانی ماسای بۆ راوكردنی شێر روو لە دارستانەكان دەكەن وەك دەگوترێ لە چاوی شێریش ناگەڕێنەوە ئەوەندە ئازان. پیاوەكانی ئەو هۆزە بۆیان هەیە زیاتر لە 70 ژن بخوازن، ئەمەیان ئەوە دەگەیەنێ كە وەك ژمارە ژنانیان لە پیاوانیان زیاترن.

ئابووری هۆزەكە لەسەر بەخێوكردنی مانگایە و زۆرترین مانگا لە ناوچەكەیاندا هەن. خانووەكانیشیان كە بە "كوخ" ناسراوە، زۆر ئاسایین و لە قوڕ و دار و قامیش و تەپاڵەی مانگا دروست دەكرێن.

رۆشنبیریی هۆزەكە بە دەست ژنانەوەیە كە لە ماڵكانیان دەمێننەوە، پیاوانیش ئەركیان پارێزگاری لە گوندەكەیانە و ئازا و چالاكن لە پەیداكردنی خواردن و گۆشتی ئاژەڵی كێوی.

منداڵانی ئەو هۆزە بەوە دەناسرێنەوە كە بە زوویی گەشە دەكەن و گەورە دەبن. چونكە بە كەشێكی ئاهەنگئامێز پەروەردە دەكرێن، ئەوەش وادەكات زۆر گەورە ببن و وەك پیاوانی تری هۆزەكە ئەركەكان لە ئەستۆ بگرن.




وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د