دامه‌زراوه‌ى مورگان ستانلى ئه‌مه‌ریكى، پێشبینى ده‌كات له سێ مانگى كۆتایى ئه‌مساڵ نرخى خاوى برێنت بگات به 40 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك.
ئاژانسى
رۆیته‌رز ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 27ى ئایار، پوخته‌ى پێشبینى دامه‌زراوه‌ى مورگان ستانلى بڵاو كردووه‌ته‌وه كه پێشبینى كردووه، له سێ مانگى كۆتایى ئه‌مساڵ و سێ مانگى سه‌ره‌تاى ساڵى 2021، نرخى به‌رمیلێك خاوى برێنت بگات به 35 دۆلار تا 40 دۆلار.
له كۆتایى ئه‌مساڵ نرخى نه‌وت به 40 دۆلار ده‌گات
ئه‌و دامه‌زراوه‌یه ده‌ڵێ بڕى خستنه‌ڕووى نه‌وت له بازاڕه‌كان له‌و ماوه‌یه‌ى كه له سه‌ره‌وه ئاماژه‌ى بۆ كراوه، به چوار تا شه‌ش ملیۆن به‌رمیلى رۆژانه كه‌م ده‌بێته‌وه.
مورگان ستانلى به گه‌وره‌ترین دامه‌زراوه‌ى دارایى و بانكى ئه‌مه‌ریكى داده‌نرێت.
به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا له سه‌رانسه‌رى دنیا، نرخى نه‌وت له بازاڕه‌كانى دنیا دابه‌زى، وێڕاى ئه‌وه‌ى ئێسته به‌رز بووه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشتا به رێژه‌ى 45% ماویه‌تى به‌نرخى سه‌ره‌تاى ساڵ بگات.
هۆكارى سه‌ره‌كی له دابه‌زینى نرخه‌كه‌یش كه‌مى خواست بوو له‌سه‌ر نه‌وت، چونكه بازاڕه‌كان داخرابوون و كارگه‌كان وه‌ستابوون.