ئالووده‌بوون به ماده‌ی هۆشبه‌ر له‌ناو هونه‌رمه‌ندانی جیهانیدا، تا ئێسته چه‌ندانی له لێواری مردن گه‌ڕاندووه‌ته‌وه. زۆرن ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی بۆ ماوه‌یه‌ك ئالووده‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر بوون، به‌ڵام له قۆناغێكدا لێ دوور كه‌وتوونه‌ته‌وه، ئه‌وانه‌یش كه‌م نین كه به‌هۆیه‌وه به‌ره‌و مردن چوون و رێكه‌وتێكی بچووك رزگاری كردوون.
پێگه‌ی "
فه‌رفیش" له راپۆرتێكدا چه‌ندان نموونه‌ی له‌ناو ئه‌ستێره دیاره‌كانی دنیا له‌ناو هونه‌رمه‌نداندا هێناوه‌ته‌وه له‌ناو پیاوان و ژنان، "وشه"یش به‌شێك له‌و راپۆرته‌دا بڵاو ده‌كاته‌وه.
دیمی لافاتۆ كه گۆرانیبێژێكی ناوداره، یه‌ك له‌وانه‌یه كه به‌هۆی به‌كارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ر و ئالووده‌بوون به‌و ماده‌یه‌وه، جاری وا هه‌بووه ئاگای له ژیانی خۆیشی نه‌ده‌ما، جارێك له ناو ماڵه‌كه‌ی له نیویۆرك، ئاگای له خۆی نه‌مابوو و هاوڕێكانی فریای كه‌وتوون و گواستیانه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه، بۆیه به‌ڕێكه‌وت له مردنێكی مسۆگه‌ر رزگاری بوو.
ئیمینیم كه هونه‌رمه‌ندێكی دیاری جیهانییه، به ماده‌ی هۆشبه‌ر ئالووده بوو، جارێك له جاره‌كان له شوقه‌كه‌ی خۆیدا به‌هۆی ئه‌و ماده‌یه‌وه بوورابووه‌وه و به‌ڕێكه‌وت هاوڕێكانی فریای كه‌وتوون و به‌ره‌و نه‌خۆشخانه گواستبوویانه‌وه. ئه‌ویش له مردنێكی مسۆگه‌ر رزكار كرابوو.
لامار ئۆدۆم كه ئه‌ویش موزیكوان و گۆرانیبێژێكی ناوداری ئه‌مه‌ریكاییه، چه‌ندان جار به‌هۆی ئالووده‌بوون به ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه، تووشی نۆره‌ی دڵ بووه، هاوكات وه‌ك پزیشكه‌كان ده‌ڵێن، تا ئێسته 12 جار له نۆره‌ی مێشك رزگاریان كردووه. بۆیه ئه‌ویش به رێكه‌وت له مردن رزگار كراوه.
دێمی مۆر كه ئه‌ستێره‌یه‌كی زۆر ناوداری دنیای هۆڵیووده، ئه‌ویش چه‌ند جارێك به‌هۆی زۆر به‌كارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه، ئاگای له خۆی نه‌ماوه و دراوسێكانی یان هاوڕێكانی به‌ڕێكه‌وت له مردن رزگاریان كردووه‌ته‌وه.
بینیك كه گۆرانیبێژێكی ئه‌مه‌ریكاییه و له منداڵییه‌وه ئالووده‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر بووه، وه‌ك خۆی له دیمانه‌یه‌كدا ئاشكرای كردبوو، شه‌وێك ته‌مه‌نی ته‌نیا 13 ساڵ بووه كه به‌هۆی به‌كارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه بووراوه‌ته‌وه و ئاگای له خۆی نه‌ماوه، كه‌سانی خێرخواز فریای كه‌وتوون و گواستوویانه‌ته نه‌خۆشخانه، ئه‌گه‌ر نا ده‌مێك بوو دنیای به‌جێهێشتبوو.