نووسه‌رى به‌ناوبانگى عه‌ره‌بى عه‌بده وازن له راپۆرتێكدا باس له‌وه ده‌كات، ئورهان پاموكى نووسه‌رى تورك چوار ساڵه خه‌ریكى رۆمانێكه له‌سه‌ر تاعوونى ره‌ش، كه‌چى ئێسته به كۆرۆنا تووشى شه‌رمه‌زارى و سه‌رسوڕمان بووه.
عه‌بده وازن راپۆرته‌كه‌ى له رۆژنامه‌ى
"ئێندپێندنت"ى به‌ریتانى بڵاو كردووه‌ته‌وه به ناونیشانى "ئورهان پاموك له‌سه‌ر تاعوون ده‌نووسێ كه‌چى كۆرۆنا شه‌رمه‌زارى ده‌كات".
له ناوه‌ڕۆكى رۆمانه‌كه كه پاموك له‌سه‌رى ده‌نووسێ، له‌سه‌ر تاعوونى ره‌شه كه له ساڵى 1901 له ئاسیا بڵاو بووه‌ته‌وه و به ملیۆنان خه‌ڵكى له ئاسیا كوشتووه و هه‌ڵبه‌ته توركیایشى گرتووه‌ته‌وه.
پاموك چوار ساڵه خه‌ریكى ئه‌و رۆمانه‌یه، خه‌ریك بوو دواجار پێداچوونه‌وه‌ى بۆ ده‌كرد، كه‌چى دنیا تووشى په‌تاى كۆرۆنا بوو.
چوار ساڵه پاموك خه‌ریكى رۆمانێكه به ناوى "شه‌وانى تاعوون"
له‌مباره‌یه‌وه پاموك وتارێكى له رۆژنامه‌ى لیبراسیۆنى فڕه‌نسى بڵاو كردووه‌ته‌وه، باس له تێڕامانى خۆى ده‌كات له‌سه‌ر رۆمانه‌كه و په‌تاى كۆرۆنا و ئه‌و رۆمانانه‌ى له مێژووى مرۆڤایه‌تى له‌سه‌ر په‌تا و تاعوونه‌كان نووسراون.
ئورهان پاموك ئاشكراى كردووه، رۆمانه نوێیه‌كه‌ى به ناوى "شه‌وانى تاعوون" نووسراوه و هێشتا بڵاوى نه‌كردووه‌ته‌وه.
ئورهان پاموك له ساڵى 1952 له توركیا له دایك بووه و له ساڵى 2006 خه‌ڵاتى نۆبڵى وه‌رگرتووه، خاوه‌ن چه‌ندان رۆمانه كه هه‌ندێكیان به كوردى بڵاو كراونه‌ته‌وه، له‌وانه "قه‌ڵاى سپى"، "به‌فر"، "ناوى من سووره‌یه" و "ماڵى بێده‌نگ".