هاووڵاتییانی گوندی "قه‌سته‌ل جندۆ" كه ده‌كه‌وێته نزیكی شاری عفرین له رۆژئاوای كوردستان "سووریا"، توركیا تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به‌وه‌ی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی سه‌ربه توركیان، له ناوچه‌كه‌دا خه‌ریكی هه‌ڵكه‌ندنی خاكهكهن و به‌دوای شوێنه‌وار كه‌وتوون و ده‌یانه‌وێ بیاندزن.
پێگه‌ی "
ئه‌لعه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 27ی ئایار بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌پێی گوته‌ی هاووڵاتییانی گوندی قه‌سته‌ل جدۆی سه‌ربه عفرین، ماوه‌یه‌كه گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ربه توركیا، خه‌ریكی هه‌ڵكه‌ندنی زه‌ویی مه‌زاره ئاینییه‌كان و شوێنه شوێنه‌وارییه‌كانی ناوچه‌كه‌ن، به‌دوای شوێنه‌واره‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌دا ده‌گه‌ڕین تا بیاندزن.
هاووڵاتییانی ئه‌و گونده گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییان بڵاو كردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێن، ئه‌و چه‌كدارانه به‌سه‌رپه‌شتی هه‌واڵگریی توركیا، به‌دوای ئه‌و شوێنه‌وارانه‌دا ده‌گه‌ڕێن كه ته‌مه‌نیان هه‌زاران ساڵه.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه روانگه‌ی مافی مرۆڤی سووریا رای گه‌یاندووه، چه‌كداره‌كانی سه‌ربه توركیا له‌و ناوچه‌یه‌دا خه‌ریكی پشكنین و هه‌ڵكه‌ندنن و به‌دوای شوێنه‌واره‌كانی ناوچه‌كه له مه‌زاره ئاینییه‌كان و ناوچه شوێنه‌وارییه‌كاندا ده‌گه‌ڕێن، به‌تایبه‌تی له شادهرێی "شێخ حه‌دید" كه له‌وێ شوێنێكی شوێنه‌واری هه‌یه به‌ناوی "ئارنده" كه سه‌ربه شاری عه‌فرینه.