ململانێی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و له نێو ئه‌و وڵاتانه‌ی كوردستانی به‌سه‌ر دابه‌شكراوه به‌رده‌وامی هه‌یه و ڕیشه‌یه‌كی درێژیشی هه‌یه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كورده‌كان نه‌ته‌وه‌ییه‌كی جیاوازن و كولتوور و نانسنامه‌ی هاوبه‌شیان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وان تا ئێسته نه‌بوون به خاوه‌نی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ، هۆی ئه‌مه بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه، بۆچی ئه‌مه‌ریكا به هه‌موو توانایه‌وه پشتیوانی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ناكات؟
جۆن بلاك ئه‌فسه‌ری پێشووی ئه‌مه‌ریكی له بابه‌تێك له ماڵپه‌ڕی
Sofrep نووسيويه‌تی، ڕه‌نگه ئه‌مه پرسیارێك بێ كه هه‌موو ئه‌وانه‌ی له ئه‌مه‌ریكا به دۆزی كورد ئاشنان و هه‌موو كوردیش كه هیوایان به ئه‌مه‌ریكایه، زۆر بگوترێته‌وه، به دڵنیاییه‌وه پرسیاری گرنگ و ڕه‌وایه، كورده‌كان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌یه‌مه‌وه به چڕی هه‌وڵی دروستكردنی نیشتمان و وڵاتێك بۆخۆیان ده‌ده‌ن، به‌ڵام گه‌ر به وردی به مێژووی ئه‌و گه‌له بگه‌ڕێیته‌وه، كۆمه‌ڵێك فاكته‌ر هه‌ن كه به‌ربه‌ستن له‌به‌رده‌م سه‌ربه‌خۆبوونی ئه‌و گه‌له مه‌زنه، كه تاكه میلله‌ته به‌و ژماره زۆره‌وه‌ی هه‌یه‌تی، تا ئێسته خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی خۆیان نین.
ئه‌گه‌ر لایه‌نه جیۆپۆله‌تیكییه‌كه لێك بده‌ینه‌وه، ڕه‌نگه زۆربه‌مان بزانین، كه كوردستان كه‌وتووه‌ته ناو دڵی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ناوچه‌یه‌كی زۆر گرنگ و ستراتیجی، ئه‌گه‌ر كوردستان ده‌وڵه‌ت بێ، زۆرێك له وڵاتان پێویستیان پێی ده‌بێ، تا پێیدا تێپه‌ڕ بن، جیا له‌وه‌یش جیوگرافیایه‌كی داخراو و خنكاوه، ئه‌مه یه‌كێكه له كێشه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی سه‌ربه‌خۆنه‌بوونی ئه‌و گه‌له، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی چوار وڵاته‌كه‌یش كه نیشتمانی ئه‌وانیان داگیركردووه، هه‌میشه ئاماده‌ن به یه‌كگرتوویی ڕووبه‌ڕووی كورد ببنه‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌یش دا هۆكارگه‌لی تر زۆرن، كه وا ده‌كات ئه‌مه‌ریكا به فره‌وانی هه‌نگاو بۆ ئه‌و پرسه نه‌نێت.
گه‌وره‌ترین كێشه كه ئه‌مه‌ریكا له پشتیوانی كورد ڕووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه، وڵاته داگیركه‌ره‌كانی كوردستان نین، به‌ڵكوو نایه‌كگرتوویی و ناته‌بایی نێوان خودی كورده، ئه‌وان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی خاڵی هاوبه‌شیان زۆره، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كن تا ئێسته جۆرێك له خێلایه‌تی به‌سه‌ر كورد زاڵه له ناوچه جیا جیاكانی كوردستان، له هه‌ر به‌شێكی دابڕاوی كوردستانیش بۆ سه‌ر چوار وڵاته‌كه، ناكۆكی قووڵ و جیاوازی زۆر له نێوانیان هه‌یه، كه ئه‌مه‌یش وایكردووه، ئه‌مه‌ریكا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرسێك و تیمێك نه‌كات، بگره چه‌ندان تیمن و به‌سه‌ر چه‌ندان حزب دابه‌شبوون و هه‌ریه‌كه‌یان ڕوانینێكی هه‌یه بۆ داهاتووی گه‌له‌كه، هه‌رچه‌نده له بنه‌ڕه‌تدا هه‌مووان هاوڕان له دروستبوونی قه‌واره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ بۆ كورد، به‌ڵام به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تییه‌كانیشیان وایان لێ ده‌كات، هه‌ندێكیان خێرا هه‌نگاو بنێن و هه‌ندێكیشیان زۆر له‌سه‌رخۆ، كه‌واته ئه‌مه‌ریكا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كامه‌یان بكات، ئه‌وه‌ی تر به پێچه‌وانه‌ی شه‌پۆله‌كه هه‌نگاو ده‌نێت.
كورده‌كان خۆیان یه‌كگرتوو نین و هه‌ر گرووپێك و به ئاراسته‌یه‌ك بیر ده‌كاته‌وه
له ڕووی ئاینییه‌وه ڕۆژئاوا كێشه‌ی له‌گه‌ڵ كورد نییه، چونكه زۆرینه‌یان مسوڵمانی ته‌واو میانڕه‌ون، كه ئه‌و شێوازه‌یه ئه‌مه‌ریكا و ڕۆژئاوا پشتیوانی ده‌كات، له نێو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی به به‌راورد به وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ژنان زۆرترین مافیان هه‌یه و له‌گه‌ڵ پیاوان تاڕاده‌یه‌كی زۆر یه‌كسانن له ڕووی ماف و كار و ئه‌ركه‌وه، كه ئه‌مانه‌یش هه‌مووی هه‌نگاوی زۆرباشی پێشڤه‌چوونی كۆمه‌ڵایه‌تین، به‌ڵام گرفتی گه‌وره نه‌بوونی ده‌سته‌یه‌كی سه‌ركردایه‌تیكردنی گه‌له‌كه‌یه، زۆری حزب و ڕه‌وته كه هیچ ددان به‌و قه‌وارانه‌یش دا نانێن، كه دروستبوون بۆ كورد.
له به‌شی توركیای كوردستان دا، چه‌ندان پارت و حزبی جیا هه‌ن، هه‌ریه‌كه‌یان هه‌ڵگری جۆره ئایدلۆژیایه‌كن، له به‌شی سووریا و ئێران و عێراقیش به‌هه‌مانشێوه، له عێراق زیاتر له 37 حزب له كوردستان هه‌یه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی قه‌واره‌یه‌كی ده‌ستووری به‌ناوی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، حكوومه‌ت و په‌رله‌مانی خۆی هه‌یه، به‌ڵام بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كوردی عێراق، ده‌بێ ئه‌مه‌ریكا گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حزبه‌كان بكات، كه ئه‌مه‌یش خۆی كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، چونكه حزبه‌كان هه‌ریه‌كه و بۆچوونی خۆیان هه‌یه، هه‌مووان ستراتیجی نیشتمانی خۆیان نه‌خستووه‌ته ناو حكوومه‌تی دامه‌زراوه‌یی و په‌رله‌مانه‌وه وه‌ك سه‌رچاوه‌ی بڕیاردان له‌باره‌ی چاره‌نووسی گه‌ل.
ئه‌مه‌ریكا ناتوانێ به ته‌واوی ڕووبه‌ڕووی ئه‌و چوار وڵاته ببێته‌وه و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی بخاته لاوه
له به‌رئه‌نجام دا ئه‌وه بۆ هه‌مووان ڕوونه، كه هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی چوار وڵات له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی پڕ له كێشه، گرفتی گه‌وره بۆ ئه‌مه‌ریكا دروست ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هاوپه‌یمانی و سیاسه‌ته‌كانی به ئاراسته‌ی ئه‌و ناوچه‌یه سه‌رجه‌میان ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر خاڵی سفر و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ده‌كه‌ونه مه‌ترسییه‌وه، بۆیه هه‌میشه ئه‌مه‌ریكا به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ ئه‌و كاره ده‌كات و ناتوانێ به فه‌رمی پشتڕاستی ئه‌و پشتیوانییه بكاته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا ئه‌گه‌ر كورده‌كان یه‌كگرتوو بن، ده‌توانن خۆیان واقیعێك دروست بكه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی له دوای شه‌ڕی داعش له كوردستانی عێراق دروستیان كرد و ریفراندۆمیشیان ئه‌نجام دا، به‌ڵام دواتر هه‌ر خودی كورد به‌شێكی په‌شیمانبوونه‌وه و بوون به هۆكار بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ دواوه‌وه.