تۆ پێویستت به هه‌ر شتێك بێت و به دوای وه‌ڵامی هه‌ر پرسیارێك بگه‌ڕێیت، جاران ده‌بوو به نێو لاپه‌ڕه‌ی كتێبه‌كان بگه‌ڕێیت و ماوه‌یه‌كی زۆری ده‌خایاند تا وه‌ڵام بدۆزیته‌وه، به‌ڵام ئێسته به نووسینی ئه‌وه‌ی ده‌ته‌وێ و یه‌ك كلیك ملیۆنان وه‌ڵام دێنه به‌رده‌مت و یه‌ك یه‌ك ده‌توانی سه‌یریان بكه‌یت و گرنگترینیان ببژێریت و بگه‌یت به وه‌ڵامی دروستی ئه‌و پرسیاره یاخود زانیاری ته‌واو ده‌سته‌به‌ر بكه‌یت، له‌باره‌ی ئه‌و بواره‌ی به‌دوای دا ده‌گه‌ڕێیت، به‌ڵام وا مه‌زه‌نده‌ی بكه‌ن، گووگڵ نه‌بووایه، كاریگه‌رییه‌كانی چی ده‌بوون و ژیان و ڕه‌وتی خوێندن و زانین و زانست چۆن ده‌بوو.
ژماره‌ی سه‌ردانكه‌رانی
گووگڵ و گه‌ڕان به نێو ئه‌و بزوێنه‌ره‌ی ئینته‌رنێت دا ڕۆژانه به سه‌دان ملیۆن كه‌سه و داتاكانیشی به ده‌یان و سه‌دان ملیار ده‌خه‌ملێنرێن، بگره هه‌ر لینك و په‌ڕه‌یه‌ك كه ئه‌پلۆدی ئینته‌رنێت ده‌كرێ، ده‌بێته به‌شێك له وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی تۆ له گووگڵ.
جیهانی ئێسته به ته‌واوی پێوه‌سته به ته‌كنه‌لۆجیا و پێشكه‌وتنه‌كانه‌وه، هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه ئامێره‌كانی ته‌كنه‌لۆجیایان هه‌یه، هه‌وڵی ده‌سته‌به‌ركردنی ئامێری پڕ تایبه‌تمه‌ندی تر و پێشكه‌وتووتر ده‌ده‌ن، ئه‌وانه‌یشی كه نیانه كۆشش ده‌كه‌ن، تا مۆبایلێكی زیره‌ك یان تابڵێت، یان كۆمپیوته‌ر یان لاپتۆپێك بكڕن و پێوه‌ست بن به ئینته‌رنێته‌وه و یه‌كه‌م كاریشیان كرته‌كردن ده‌بێ له‌سه‌ر ئه‌درێسی گووگڵ و گه‌ڕان به دوای ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستیانه.
ئه‌و پێویستییه گرنگه‌یش كه ناوی گووگڵه و هه‌مووان ڕۆژانه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه جارێك پێویستمان پێی ده‌بێت، له دۆڵی سلیكۆنی ئه‌مه‌ریكاوه به‌ڕێوه ده‌برێت، به گوێره‌ی ئاماره‌كان، ژماره‌ی كارمه‌ندانی گووگڵ گه‌یشتووه‌ته 30 هه‌زار كه‌س و به به‌رده‌وامی ئه‌و بزوێنه‌ره ئه‌پده‌یت ده‌كه‌نه‌وه به نوێترین زانیارییه‌كان و لینك و په‌ڕه‌كانی ئینته‌رنێت، داهاته‌كانی گووگڵ یه‌كجار زۆر و خه‌یاڵین و سالانه سه‌دان ملیۆن وه‌ك به‌خشین له بواری خێرخوازی ده‌به‌خشێته‌وه.
گه‌وره‌ترین كێشه له كه‌رتی فێربوون و پێشكه‌وتنی زانست دروست ده‌بێت
هه‌ر ته‌نیا بزوێنه‌رێك نییه، بگره له بواری ئیمه‌یل خاوه‌نی یه‌كێك له به‌هێزترین خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئیمه‌یلی ئه‌لیكترۆنی خۆڕاییه به ناوی جی مه‌یل، باشه تۆ كارت به گه‌ڕان نییه و هه‌ر خه‌ریكی كردنه‌وه‌ی تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تیت به مۆبایله‌كه‌ت، یان له ڕێگه‌دایت و ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ت نییه بچیت به دوای زانینی نوێ بگه‌ڕێیت، ئه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی بۆی ده‌ڕۆیت چۆن ده‌یدۆزیته‌وه، بێگومان له‌مه‌یش دا پێویستت به گووگڵ ده‌بێت، كه نه‌خشه‌ی هه‌موو گۆی زه‌وی به‌شێوه‌ی ئۆنلاین و به داتای زۆر ورده‌وه خستووه‌ته خزمه‌تی هه‌مووانه‌وه، ئه‌ی له بواری وه‌رگێڕانی ئۆنلاین ڕوو له كوێ ده‌كه‌یت بێ گووگڵ، له گه‌ڕان به دوای هه‌واڵ، وێنه و ڤیدیۆ و سه‌رجه‌م بواره‌كانی تر هه‌ر ده‌بێ بگه‌ڕێینه‌وه بۆ گووگڵ.
به گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان هه‌موو به‌كارهێنه‌رێكی ئینته‌رنێت، گووگڵ به‌شێوه‌ی ڕۆژانه به‌كارده‌هێنێت، به به‌رده‌وامیش پێویستیان پێیه‌تی و بێ گووگڵ جیهانی ته‌كنه‌لۆجیا و ئینته‌رنێت تووشی گه‌وره‌ترین كێشه ده‌بێت، هه‌رچه‌نده پێشتر زۆر بزوێنه‌ری تر له نێو تۆڕی ئینته‌رنێت هه‌بوون، وه‌كوو یاهوو و وێت كراوله‌ر و ئه‌لتاڤێستا، دۆگپیل، هۆتبۆت، ئاسك و چه‌ندانی تر، به‌ڵام سه‌رجه‌میان شكستیان هێنا له‌وه‌ی ڕووپۆشی هه‌موو به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت بكه‌ن له دنیا، كه‌چی گووگڵ كه بۆ یه‌كه‌مجار له 1998 ده‌ستی به خستنه‌ڕووی خزمه‌ته‌كانی كرد، ئێسته پێشه‌نگی هه‌موو ماڵپه‌ڕه‌كانه له‌سه‌ر گۆی زه‌وی و زۆرترین سه‌ردانكه‌ری هه‌یه.
نیوه‌ی به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت له جیهان كه‌م ده‌بنه‌وه
داتابه‌یسی بزوێنه‌ری گووگڵ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر ورده و به ته‌واوی پشت به خوارزمیات ده‌به‌ستێت، ده‌توانێ وه‌ڵامی وردترین پرسیارت بداته‌وه، یان زۆر به وردی ئه‌و شته‌ی به دوای ده‌گه‌ڕێیت، ده‌رئه‌نجامت بۆ ده‌دۆزێته‌وه و هه‌ڵه‌كردن زۆر ئه‌سته‌مه، كه ئه‌مه‌یش وایكرد كه گووگڵ له هه‌موو بزوێنه‌ره‌كانی تری بواری ئینته‌رنێت باوه‌ڕپێكراو تر بێ و زیاتر خه‌ڵكی متمانه‌ی پێ بكه‌ن.
ئه‌وه‌ی ڕاستی بێ، بزوێنه‌ری زۆر پێشكه‌وتووتر له ئینته‌رنێت هه‌یه كه تواناكانی گووگڵیش تێده‌په‌ڕێنێت، به‌ڵام ئه‌مه له جیهانی وێب دیپه و به ته‌واوی شاراوه‌یه، كه نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌ی به دوای بۆی ده‌گه‌ڕێیت ده‌یدۆزێته‌وه، به‌ڵكوو ئه‌وه‌یشی كه ده‌یخوازی بۆت جێبه‌جێ ده‌كات، به‌ڵام زانایان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه به نه‌مانی گووگڵ ئینته‌رنێت كه‌مترین مانای ده‌مێنێته‌وه و زانست زۆرترین پاشه‌كشه ده‌كات و خوێندن و فێربوون زۆر قورس‌تر و ئه‌سته‌متر ده‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه سه‌ره‌ڕای لایه‌نه ئابووری و قازانجه زۆره‌كانی، گووگڵ به سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی فێربوون و به‌ره‌وپێشبردنی زانستیش داده‌نرێ، كه به نه‌مانی گه‌وره‌ترین زیان له ڕه‌وتی گه‌شه‌سه‌ندنی زانست و زانین و خوێندن و فێربوون ده‌دات، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش به‌كارهێنه‌رانی ڕۆژانه‌ی ئینته‌رنێت، بۆ نیوه‌ی ئێسته كه‌م ده‌بێته‌وه و زۆرترین پاشه‌كشه له بواری ئینته‌رنێت و ته‌كنه‌لۆجیا له سه‌ر گۆی زه‌وی دروست ده‌بێت.