له سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام كاتێك هه‌موو ده‌رگه‌كان به ڕووی عێراقییه‌كان داخرابوون، بڕوایه‌ك هه‌بوو كه هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ عێراقی دوای سه‌دامیش كارێكی مه‌حاڵه، به‌هۆی ده‌مارگیری و نه‌ته‌وه‌په‌رست و شۆڤێنییه‌كان، ڕێ ناده‌ن عێراق له‌م دۆخه به‌رده‌وامه ڕزگار بكرێ و به‌ره‌و گه‌شه‌سه‌ندن و ئاوه‌دانكردنه‌وه و پێشكه‌وتن ببرێ، ئێسته‌یش خه‌ریكه ئه‌و بڕوایه هاتووه‌ته دی و سیاسه‌تی به‌غدا به‌رانبه‌ر به كورد له‌سه‌ر بنه‌مای شۆڤێنییه‌ت گۆڕاوه بۆ ستراتیجی درێژ مه‌ودا و ساڵ دوای ساڵیش قووڵتر ده‌بێته‌وه.
كورد له 2003 به‌شداری كارایان كرد له گۆڕینی وڵاته‌كه و هه‌ڵگری ئومێدێكی گه‌وره‌بوون كاتێك ڕوویان له به‌غدا كرد، تا ده‌ستووریش په‌سه‌ند كرا و بنه‌ماكانی
عێراقی نوێ به یاسا و ده‌ستوور داڕێژرانه‌وه هه‌موو شتێك به ئاسایی و ئارامی ده‌ڕۆیشت، شۆڤێنییه‌كان بێده‌نگی و ئارامیان هه‌ڵبژاردبوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا، هه‌نگاو به هه‌نگاو سیاسه‌تی عێراق به ئاراسته‌ی بیركردنه‌وه‌ی ئه‌وان هه‌نگاوی ده‌نا و وایكرد كه ئه‌و هیوایه‌ی به عێراقی نوێ هه‌یه، به ته‌واوی له‌بار ببرێ، چونكه ئه‌وان له ڕژێمی به‌عس گه‌نده‌ڵترن و بیری شۆڤێنییه‌ت و عه‌قلیه‌تی پێشوویش بوونی ماوه و كۆتایی نه‌هاتووه، تا ئێسته‌یش هه‌مووان باوه‌ڕیان به یه‌كێتی خاكی عێراقه به زه‌بری هێز و زۆرداری، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه ده‌ستوور وه‌ك یه‌كێتییه‌كی ئاره‌زوومه‌ندانه ناوی بردووه، باسی له یه‌كسانی و هاوبه‌شی و فیدرالی و دیموكراتی ڕاسته‌قینه كردووه.
ئه‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی حكوومه‌ته‌كانی عێراقیان كرد، له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی مه‌زه‌وی و ئیتنی مامه‌ڵه‌یان كرد، ده‌ستوه‌ردانیان له هه‌موو شتێك كرد، ته‌نانه‌ت له سه‌رۆكی شاره‌وانی شارۆكه و شاره‌دێكان و ته‌نانه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كانی سه‌ره‌تاییش، جیا له‌وه‌یش تووشی غروورێكی زۆر بوون، كاتێك بوونه خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌ها و سامانێكی زۆر به‌هۆی گه‌نده‌ڵییه‌وه، بۆیه ده‌ستووریان په‌راوێز خست و به ئاراسته‌ی پاراستنی ده‌سه‌ڵات و سامان و سه‌روه‌تی خۆیان هه‌نگاویان نا و هه‌موو شتێكیان خسته ژێر بێ، زۆربه‌یان تووشی نه‌خۆشی ده‌سه‌ڵاتبوون، چونكه پێشتر له وڵاتانی ده‌ره‌وه وه‌ك په‌نابه‌ر ژیاون و هه‌رگیز بیریان له ڕۆژێكی له‌مشێوه‌یه نه‌كردووه‌ته‌وه.
دوای ڕووخانی به‌عس هه‌نگاو به هه‌نگاو شۆڤێنییه‌ت قووڵكرایهوه
ئه‌وانه‌یشی بوونه سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌هه‌مانشێوه ده‌سه‌ڵاتی خۆیان به‌كارهێنا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی مه‌زه‌وی و نه‌ته‌وه‌یی و ئیتنی، ڕێگرییان له‌وه كرد په‌رله‌مان ببێته سه‌رچاوه‌ی ده‌ركردنی یاسای نیشتمانی پشتئه‌ستوور به ده‌ستوور، هه‌موو ئه‌و پرۆژانهیشی سه‌ره‌ڕای بنه‌مایه‌كی ده‌ستووری هه‌بوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ عه‌قڵیه‌تی شۆڤینی ئه‌وان نه‌ده‌گونجا ڕێگریان لێكرا بخرێنه به‌رنامه‌ی كاره‌وه، ئه‌مه‌یش بووه هۆی جێبه‌جێ نه‌كردنی ماده‌ی 140ی ده‌ستوور و ده‌ستوور به گشتی.
سیاسه‌تی دروستكردنی ته‌نگژه و ڕق و تووڕه‌یی له‌سه‌ر بنه‌مای مه‌زه‌وی و نه‌ته‌وه‌یی به ته‌واوی له‌لایه‌ن ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه په‌ره‌ی پێدرا، بانگه‌شه‌ی شه‌ڕ و فیتنهگهریان دژی كورد ده‌كرد و ناكۆكییه‌كانیان زیاتر قووڵ ده‌كرده‌وه، به‌جۆرێك كه هه‌موو كێشه‌كانی عێراقیان خستووه‌ته سه‌ر شانی كوردستانه‌وه و كردوویانه به بیانوو.
دوای شه‌ڕی داعش و ئه‌و هێرشه‌ی كه میلیشیاكان به فه‌رمانی به‌غدا كردیانه سه‌ر پێشمه‌رگه له ناوچه كوردستانییه‌كان، سیاسه‌تی دژایه‌تی كورد و بیركردنه‌وه‌ی شۆڤێنیانه به‌رانبه‌ر به كورد له عێراق به ته‌واوی چووه قۆناغێكی فره‌وانتر و بوو به ستراتیجی به‌غدا و به ئێستهوهیشی له‌گه‌ڵ بێ له‌سه‌ری به‌رده‌وامن و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رنامه بۆ داڕێژراو ئه‌و ستراتیجه پێڕه‌و ده‌كه‌ن.
هه‌موو گرفته‌كانی سه‌رده‌می به‌عس ئێسته سه‌ریان هه‌ڵداوه‌ته‌وه و بوونیان هه‌یه
ئێسته هاوشێوه‌ی سه‌رده‌می به‌عس به عه‌ره‌بكردن ده‌ستی پێ كردووه‌ته‌وه و به كۆمه‌ڵ سزای دارایی كارمه‌ند و خانه‌نشینانی هه‌رێمی كوردستان ده‌درێ، گه‌نم و ده‌غلودانی جووتیارانی كورد ده‌سووتێنرێن و ئه‌و گهنمهیشی جووتیارانی كورد ڕاده‌ستی به‌غدای ده‌كه‌ن، شایسته دارایییهكانیان به ئه‌نقه‌ست دوا ده‌خرێت، ته‌واوی ڕێككه‌وتنه‌كان واژوو ده‌كرێن و په‌راوێز ده‌خرێن، پرسی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه كوردستانییه‌كان و پاراستنی دۆخی ئاسایشی ئه‌و ناوچانه به په‌راوێزخراوی هێلراوه‌ته‌وه، هه‌موو ئه‌مانه ستراتیجی شۆڤێنیانه‌ی عێراقی دوای سه‌دامی له پشته، كه خه‌ریكه زۆر به تین تر دژی كورد هه‌نگاو ده‌نێنه‌وه و ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ خاڵی سه‌ره‌تا.
كاتێك سه‌یری عێراقی ئێسته ده‌كه‌ی، سه‌رجه‌م ئاڵۆزییه‌كانی سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عسی تێدایه، سیاسه‌تی مه‌زه‌وی و ئیتنی و نه‌ته‌وه‌یی نه‌ك هه‌ر دژی كورد، به‌ڵكوو دژ به پێكهاته‌كانی تریش بوونی هه‌یه و به هیچ شێوه‌یه‌ك بنه‌ماكانی هاوبه‌شی و دادگه‌ری و ئازادی و عێراقی هه‌مووان له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی فیدرالی و ناناوه‌ندییه‌تی بوونی نییه و ته‌نیا له ده‌ستوور نه‌بێت، كه ئه‌مه‌یش هیچ سوودێكی نییه، ئه‌گه‌ر له واقیع نه‌خرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه. ئه‌م سیاسه‌ته‌یش به ئه‌ڵقه و به‌رنامه هه‌نگاو به هه‌نگاو خه‌ریكه به پیرۆز ده‌كرێ، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌س نه ڕه‌خنه‌ی لێ بگرێ و نه دژی بوه‌ستێته‌وه، ئه‌مه‌یش كوێركردنی چاوه‌كان و ڕێگریكردنه له بینینی گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه و پێشكه‌وتنه‌كانی دنیا، كه به ته‌واوی دژی ئه‌و جۆره سیاسه‌ته‌ن و ده‌رئه‌نجامه‌كه‌یشی لای هه‌مووان ڕوونه.