رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید له راپۆرتێكدا ئاشكراى كردووه، ئه‌مه‌ریكا پلانى هه‌یه له رۆژهه‌ڵاتى سووریا له میلیشیاكانى ئێران بدات، بۆ ئه‌مه‌یش ده‌ستى به كۆكردنه‌وه‌ى هێز كردووه.
رۆژنامه‌ى
عه‌ره‌بى جه‌دید ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 28ى ئایار له راپۆرتێكدا باس له‌وه ده‌كات، ئه‌مه‌ریكا چیتر نایه‌وێ له رێى بۆردمانى ئاسمانییه‌وه له میلیشیاكانى ئێران له‌سه‌ر خاكى سووریا بدات. بۆ ئه‌مه‌یش پلانێكى نوێى هه‌یه تا له‌سه‌ر زه‌وى به هێز میلیشیاكان ده‌ربكات.
ئه‌مه‌ریكا نایه‌وێ ته‌نیا به هێزى ئاسمانى له میلیشیاكانى ئێران بدات
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئۆپۆزسیۆنى سووریا ئه‌وانه‌ى هاوكارى له هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى وه‌رده‌گرن گوتوویانه، به‌ر له جه‌ژنى ره‌مه‌زان فه‌رمانده‌كانى ئه‌مه‌ریكا له بنكه‌ى سه‌ربازى ته‌نف له رۆژهه‌ڵاتى سووریا كۆ بوونه‌ته‌وه، ئه‌وان دووپاتیان كردووه‌ته‌وه ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێ هێرش بكاته سه‌ر میلیشیاكانى ئێران.
ئه‌وان چه‌ند زانیارییه‌كی تریان ئاشكرا كردووه، وه‌ك ئاماژه‌یه‌كن بۆ بوونى پلانه‌كه. له‌وانه ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێ دوور له هه‌سه‌ده هێزێكى عه‌ره‌بى دروست بكات.
له‌باره‌ی واده‌ى جێبه‌جێكردنى پلانه‌كه‌یش گوتوویانه، دواى كه‌مبوونه‌وه‌ى مه‌ترسى كۆرۆنا ئه‌م هێرشه ئه‌نجام ده‌درێت.
ئێران چه‌ندان میلیشیاى خۆى له رۆژهه‌ڵاتى سووریا له نزیك سنووره‌كانى عێراق جێگیر كردووه و ئه‌مه‌یش ئه‌مه‌ریكای نیگه‌ران كردووه، چونكه پێی وایه ئێران له‌سه‌ر خاڵێكى ستراتیجى كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى له داهاتوو له‌م رێیه‌وه تاران به دیمه‌شق و به‌یرووت ببه‌ستێته‌وه.