ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌ریتانیا بڕیاری دامه‌زراندنی دادوهرێكیان داوه كه ژنێكی پاڵاپۆشه، ئه‌م دامه‌زراندنه به رووداوێك هه‌ژمار ده‌كرێ كه له مێژووی ئه‌و وڵاته‌دا، بۆ یه‌كه‌مین جاره ژنێكی دادوه‌ری باڵاپۆش بێته دامه‌زراندن.
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 28ی ئایاری بڵاوی كردووه‌ته‌وه، رافیا ئه‌رشه‌د به یه‌كه‌مین ژنه دادوه‌ری باڵاپۆش هه‌ژمار ده‌كرێ كه له مێژووی ئه‌و وڵاته‌دا شتی وا رووی نه‌داوه.
له‌وباره‌یه‌وه رافیا ئه‌رشه‌د رای گه‌یاندووه، پێم وایه ئه‌م دامهزراندنهم ده‌بێته سرۆشی مسوڵمانه‌كانی به‌ریتانیا و گوتوویه‌تی، دامه‌زراندنم وه‌ك ژنێكی باڵاپۆش، ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كه له‌م وڵاته‌دا جیاوازی له نێوان بیروبۆچوونه ئاینییه‌كان ناكرێت، واته لێره‌دا ئازادیی تاكه‌كه‌سی هه‌یه، گرنگ هه‌موومان به یاساكانی به‌ریتانیا پابه‌ند بین.
ئه‌وه‌شی گوت كه دامه‌زراندنی وه‌ك دادوه‌ر ته‌نیا رێزگرتن نییه بۆ مسوڵمانانی وڵاته‌كه، به‌ڵكو رێزگرتنه بۆ هه‌موو ژنانی به‌ریتانیا. بۆیه گوتی كاتێك له‌لایه‌ن سه‌رۆكی دادوه‌ران ئاگادار كرامه‌وه، بۆ من ئه‌وپه‌ڕی خۆشی بوو و به‌لامه‌وه هه‌واڵێكی خۆش بوو، به‌ڵام ده‌بینم خه‌ڵكێكی زۆر به‌و دامه‌زراندنه، زیاتر له خۆم دڵخۆش بوون.
دواتریش ئه‌وه‌ی گوت كه كاتێك له باڵه‌خانه‌ی دادگا كاری ده‌كرد، خه‌ڵكه‌كه‌ی ئه‌وێ كه ده‌یانبینی باڵاپۆشه، بۆیه پێیان وابوو كرێكارێكه له دادگا، یان كاری وه‌رگێڕان ده‌كات یاخۆ هاووڵاتییه‌كه دۆسیه‌ی له دادگا هه‌یه. ئێسته‌یش به‌و دامهزراندنهم، ئه‌وه زیاتر ده‌سه‌لمێ كه ئازادی له به‌ریتانیا، پێكه‌وه‌ژیانێكی ئارامی پێ به‌خشیوین.