به‌ڕێوه‌به‌ری پێوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتیی به‌ڵێنده‌رانی هه‌ولێر رای گه‌یاند، حكوومه‌ت ده‌ست به وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزی سه‌ر بازرگان و به‌ڵێنده‌ران ده‌كات كه 850 ملیار دیناره.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 28ی ئایار، به‌شار عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری پێوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی به‌ڵێنده‌رانی هه‌ولێر بۆ "وشه" گوتی، بڕیاره ئه‌و پڕۆژانه‌ی كه ده‌ستیان به كار كردبوو به‌هۆی جه‌ژن راگیرابوون، جارێكی تر ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه، كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌ی تر هه‌ن كه چاوه‌رێ ده‌كه‌ن حكوومه‌ت پاره‌یان بۆ خه‌رج بكات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه، كۆمه‌ڵێك له‌وانه پڕۆژه‌ی نیشته‌جێبوونن.
حكوومه‌ت به‌و پاره‌یه ده‌توانێ قه‌رزی به‌ڵێنده‌ران بداته‌وه یا بۆ مه‌به‌ستی تر به‌كاری بێنێت
به‌ڕێوه‌به‌ری پێوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی به‌ڵێنده‌رانی هه‌ولێر گوتی، حكوومه‌ت بڕیاری داوه دوای جه‌ژن قه‌رزی سه‌ر به‌ڵێنده‌ر و بازرگانان وه‌ربگرێته‌وه كه 850 ملیار دیناره كه له‌سه‌ر 40 بازرگان و به‌ڵێنده‌ره و ئه‌گه‌ر نه‌یده‌نه‌وه، رێكارییان به‌رانبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر.
دووپاتی كرده‌وه كه حكوومه‌ت به‌و پاره‌یه ده‌توانێ قه‌رزی به‌ڵێنده‌ران بداته‌وه یا بۆ مه‌به‌ستی تر به‌كاری بێنێت.
ئێسته ئه‌و ماوه‌یه ته‌واو بووه كه حكوومه‌ت به بازرگانانی دابوو بۆ ئه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانیان بگه‌ڕێننه‌وه، بۆیه ئیتر حكوومه‌ت ده‌ست به رێككاری یاسایی ده‌كات و ده‌توانێ خاوه‌ندارییه‌تی موڵكی بازرگانان بخاته سه‌رخۆی له به‌رانبه‌ر نه‌دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان.
هه‌ولێر/ بڵند ئیبراهیم