مهسروور بارزانی سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان له بارهی تهشهنهكردنی زیاتری پهتای كۆرۆنا پهیامێكی گرنگى ڕاگهیاند.
سەلامەتیی ئێوە بۆ ئێمە لە هەموو شتێک گرینگترە
ئهمڕۆ ههینى 29ى ئایار، مهسروور بارزانی سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان له بارهی تهشهنهكردنی زیاتری پهتای كۆرۆنا ڕاى گهیاند، مەترسیی پەتای کۆڕۆنای نوێ (کۆڤید-19) زۆر ڕژده و لەم ڕۆژانەدا بە هۆی سستیی پابەندبوون بە ڕێنماییە تەندروستییەکان، خەریکە ئەم پەتایە دیسان بە خێرایی بڵاو دەبێتەوە.
ڕوونى كردووهتهوه، "ئێمە لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ئەم پەتایەدا، داوامان لە هاووڵاتییانی خۆشەویست کرد، کە پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان بن و سوپاسیشتان دەکەم، کە پابەند بوون و بە شێوەیەکی زۆر باش ڕێ لە بڵاوبوونەوەی پەتاکە گیرا و ئەم سەرکەوتنە بووە جێگەی باس و سەرنجی زۆر وڵات و رێکخراوی نێوەدەوڵەتی".
ئهوهى خستووهته ڕوو، "بەڵام بەداخەوە ئێسته ئەم پابەندبوونە سستیی تێکەوتووە، هەندێ لایەنیش هەوڵی بە سیاسیکردنی ئەم هەوڵانەی حکوومەتیان داوە و ویستوویانە رێنماییە تەندروستییەکان بێ نرخ و بێ سوود پێشان بدەن و بەداخەوە ژیانی ھاووڵاتییانیان بۆ خزمەتی ئامانجە سیاسییەکانیان خستووەتە مەترسییەوە. ئێسته ئەوانەی کە دژ بە ڕێنماییەکانی تەندروستی هەڵسوکەوتیان کردووە و خەڵکیان هاندەدا پابەندی ڕێنماییەکان نەبن، دەبێت بەرپرسیاریەتی خستنە مەترسیی گیان و تەندروستی ئەم خەڵکە بگرنە ئەستۆ و کۆتایی بە یاری کردن بە ژیانی خەڵک بێنن."
ڕاى گهیاندووه، "من جارێکی تر داوا لە هەموو خوشک و برا هاونیشتمانیەکانم دەکەم پابەندی ڕێنماییە تەندروستیەکان بن و تەندروستیی خۆیان و کەسوکاریان و خەڵکی تریش، لە ژێر کاریگەریی ئەو پرۆپاگەندانە مەخەنە مەترسییەوە، سەلامەتیی ئێوە بۆ ئێمە لە هەموو شتێک گرینگترە."