ڕۆژنامه‌ی
Aydinlinkی توركی بڵاوی كرده‌وه، كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وامه له گه‌یاندنی چه‌ك به ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی فورات و مه‌به‌ستیه‌تی له داهاتوودا هه‌رێمێكی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری به‌هێز هاوشێوه‌ی باكوری عێراق له سووریا بۆ كورده‌كان دروست بكات.
ڕۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی، له 10ی ئه‌م مانگه‌وه، ئه‌مه‌ریكییه‌كان زۆرترین بڕی چه‌كیان گه‌یاندووه‌ته ده‌ست هێزه كوردییه‌كانی باكوری سووریا و كاروانه‌كانی گه‌یاندنی چه‌ك به‌رده‌وامیان هه‌یه، ئه‌مه‌یش هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ئه‌مه‌ریكا و فڕه‌نسا ده‌یانه‌وێ لایه‌نه ناكۆكه‌كانی كورد له ڕووی سیاسییه‌وه یه‌ك بخه‌ن و له ڕووی سه‌ربازییه‌وه‌یش زۆر به‌هێزیان بكه‌ن.
ده‌یانه‌وێ له‌سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كانه‌وه ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی كورد به‌ره‌و پێشه‌وه ببه‌ن
ئاماژه‌ی داوه، كه پرۆسه‌كه ته‌نیا لایه‌نی سیاسی و سه‌ربازی نییه، به‌ڵكوو ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌یانه‌وێ به داهاتی نه‌وتی ئه‌و ناوچانه ده‌ست به بنیاتنانی ژێرخانێكی تۆكمه بۆ ئه‌و ناوچانه بكه‌ن و حكوومه‌تێكی كوردی له‌و ناوچه‌یه دابمه‌زرێنن و بیكه‌ن به واقیعێك كه هیچ كه‌س نه‌توانێ نكۆڵی لێ بكات و بیسڕێته‌وه.
ئاماژه‌ی داوه، بۆ بووژانه‌وه‌ی سێكته‌ری ئابووری ئه‌و ناوچانه و په‌ره‌پێدانی كه‌رتی نه‌وت، ئه‌مه‌ریكییه‌كان تیمێكی گه‌وره‌ی شاره‌زایانی كوێتی و سعوودی‌یان گه‌یاندووه‌ته ناوچه‌كانی باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا و ته‌نانه‌ت پسپۆری كه‌نه‌دییشیان تێدایه، ئه‌وان ڕه‌وانه‌ی كێڵگه نه‌وتییه‌كان كراون، بۆ ئه‌وه‌ی به زووترین كات ده‌ست به ئاوه‌دانكردنه‌وه و په‌ره‌پێدانی ئه‌و كێڵگه نه‌وتیانه بكه‌نه‌وه و كۆمپانیاكان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناوچه‌كه و ده‌ست به وه‌به‌رهێنان بكه‌ن، بۆ سه‌رخستنی پلانی گه‌شه‌پێدانی ئابووری ناوچه‌كه‌یش، ئه‌مه‌ریكییه‌كان داوایان له ده‌سه‌ڵاتداره كورده‌كان كردووه، كه ڕێژه‌ی ڕه‌وانه‌كردنی نه‌وت و گه‌نم و به‌روبوومه كشتوكاڵییه‌كانی ناوچه‌كه‌یان چیتر بۆ ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی ئه‌سه‌د ڕه‌وانه نه‌كه‌ن و گرنگی به‌خۆیان بده‌ن.