دوای ئه‌وه‌ی حه‌وت به‌شی له چیرۆكه‌كانی "هاری پۆته‌ر"ی بڵاو كرده‌وه كه چیرۆكێكی خه‌یاڵییه و شه‌ش به‌شی ئه‌و چیرۆكه بۆ فیلمی سینه‌مایی به‌رهه‌م هێنراوه، نووسه‌ری ئه‌و چیرۆكانه، چیرۆكێكی نوێی خه‌یاڵیی نووسیوه‌ته‌وه و ده‌ستی به بڵاوكردنه‌وه‌ی كردووه.
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ هه‌ینی 29ی ئایار بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌شه‌كانی چیرۆكی "هاری پۆته‌ر" كه خه‌یاڵییه و شه‌ش به‌شی له‌ڕێ فیلمی سینه‌ماییه‌وه بڵاو كراونه‌ته‌وه، وایانكرد ناوی "جوان رۆڵینگ" ببێته ناوێكی دیاری نووسین و فیلمی جیهانی و ئێسته وه‌ك ناودارترین نووسه‌ری دنیا بۆ بیرۆكه‌ی خه‌یاڵی دێته هه‌ژمار.
به‌پێی پێگه‌كه، ئێسته ئه‌و خاتوونه نووسه‌ره ده‌ستی به بڵاوكردنه‌وه‌ی چیرۆكیكی نوێ كردووه كه وه‌ك خۆی ده‌ڵێ، ماوه‌ی 10 ساڵه كار له‌سه‌ر ئه‌و چیرۆكه ده‌كات، تا ئێسته ته‌نیا دوو منداڵه‌كه‌ی خۆی ئه‌و چیرۆكه‌یان به‌ناوی " The Ickabog" خوێندووه‌ته‌وه. تا ئێسته پێگه‌ی " theickabog.com " هه‌شت به‌شی ئه‌و چیرۆكه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه.
ئه‌و نووسه‌ره زیاتر روونی كردووه‌ته‌وه، چیرۆكه‌كه ده‌مێكه ته‌واو بووه، به‌ڵام خۆم نه‌مویستووه بڵاوی بكه‌مه‌وه تا ته‌واوی به‌شه‌كانی "هاری پۆته‌ر" نه‌گاته خه‌ڵك، ئه‌م چیرۆكه نوێیه‌م هیچ پێوه‌ندیی به "هاری پۆته‌ر"ه‌وه نییه، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت كه ئه‌ویش هه‌ر خه‌یاڵییه.
دوای سه‌ركه‌وتنی چیرۆكی هاری پۆته‌ر و دروستكردنی فیلمی سینه‌مایی لێی، چیرۆكێكی تری خه‌یاڵی نووسیوه
دواتریش ده‌ڵێ كاتێك ویستم بڵاوی بكه‌مه‌وه، مه‌به‌ستم بوو له‌م قۆناغه‌ی كه بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كاریگه‌ریی له‌سه‌ر هه‌موو خه‌ڵكی دنیا هه‌بووه، خه‌ڵك زیاتر له ماڵه‌كانیان ده‌مێننه‌وه به‌هۆی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆوه، بۆیه ده‌یكه‌مه دیاری بۆ ئه‌و هه‌رزه‌كارانه‌ی له هاوڕێكانیان دابڕاون. به‌شه‌كانی چیرۆكه‌كه له كۆتایی مانگی نۆڤێمبه‌ر له پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی ته‌واو ده‌بێت، دواتر بیر له‌وه ده‌كه‌مه‌وه وه‌ك كتێب چاپی بكه‌م و بیخه‌مه به‌رچاوی خوێنه‌ران.
جوان رۆڵینگ له ساڵی 1965 له به‌ریتانیا له دایك بووه، به دیارترین نووسه‌ر له بواری رۆمان و چیرۆك و سیناریۆ هه‌ژمار ده‌كرێت، هاوكات جوان به‌رهه‌مهێنه‌ری سینه‌ماییشه. ئه‌و خاتوونه به نووسه‌ری "هاری پۆته‌ر" ده‌ناسرێته‌وه كه ئه‌و چیرۆكه حه‌وت به‌شی هه‌یه و تا ئێسته شه‌ش به‌شی كراوه‌ته فیلمی سینه‌مایی، له‌وه‌ته‌ی ئه‌و چیرۆكه كراوه‌ته كتێب، 400 ملیۆن دانه له‌و كتێبه هاتوونه‌ته فرۆشتن و به‌هۆیه‌وه چه‌ندان خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی جیهانیی وه‌رگرتووه.