دوای ئه‌وه‌ی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕای گه‌یاند، یاسای چاكسازی وه‌ك خۆی جێبه‌جێ ده‌كه‌ین و له به‌ره‌ی میله‌تم و میله‌ت داوای چاكسازی ده‌كات. فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستانیش ده‌ڵێن پشتیوانی سه‌رۆكی حكوومه‌تین بۆ جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی كه خۆمان ده‌نگمان پێ داوه.
جه‌لال محه‌مه‌د ئه‌مین ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، وه‌ك فراكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پشتیوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانین له جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی له كوردستان، ئێمه له په‌رله‌مان یاسامان ده‌ركردووه جێبه‌جێ بكرێت و به هه‌موو هێزمانه‌وه پشتیوانی یاساكه ده‌كه‌ین.
زیاتر گوتی، وه‌ك بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پێمان وایه ده‌بێت چاكسازی گشتگیر بكرێت و هه‌مووانیش پشتیوانی چاكسازی بین، له‌م وڵاته چاكسازی له خه‌رجی و داهات بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان له ته‌نگژه‌ی دارایی ده‌ربچێت، هه‌ر وشه‌یه‌ك ناوی چاكسازی بێت پشتیوانی ده‌كه‌ین.
ده‌ڵێن پشتیوانی سه‌رۆكی حكوومه‌تین بۆ جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی كه خۆمان ده‌نگمان پێ داوه
زیاد جه‌بار ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی یه‌كێتی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، به‌دڵنیاییه‌وه پشتیوانی یاسای چاكسازی ده‌كه‌ین، یه‌كێتی به‌شێك بووه له داڕشتنی یاساكه و له په‌رله‌مان ده‌نگمان پێ داوه، هاوكاریش ده‌بین بۆ جێبه‌جێكردنی ماده به ماده‌ی له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه، چاودێریش ده‌بین له چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی یاساكه.
"له ماوه‌كانی ڕابردوودا یاسا له په‌رله‌مانه‌وه ده‌رچووه به‌ڵام جێبه‌جێ نه‌كراوه یان چه‌ند بڕگه‌یه‌كی لێ جێبه‌جێ كراوه، به‌ڵام ده‌بێت یاسای چاكسازی كه ئێسته بووه‌ته یاسا و په‌رله‌مان ده‌نگی پێ داوه، ده‌بێت ماده به ماده جێبه‌جێ بكرێت، وه‌ك گوتم یه‌كێتی پشتیوان ده‌بێت له جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی، پڕۆژه‌ی چاكسازی پرۆسه‌یه‌كی به‌رده‌وامه و حكوومه‌تیش له‌وباره‌وه ده‌ڵێت، به‌رده‌وام ده‌بین له چاكسازی قۆناغ به قۆناغ، جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی هه‌نگاوێكی زۆر باشه"، زیاد جه‌بار وای گوت.
سه‌عید هه‌ركی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه، هاووڵاتییان و حكوومه‌ت سوودی لێ ده‌بینن و كه‌سانی گه‌نده‌ڵ لێ زیانمه‌ند ده‌بن، بۆیه پێویسته هه‌مووان پشتیوانی هه‌نگاوه‌كانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت بین بۆ چاكسازی له كوردستان.
زیاتر گوتی، له په‌رله‌مان هه‌موو فراكسیۆنه‌كان ڕه‌زامه‌ند بوون له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی چاكسازی جگه له یه‌ك دوو فراكسیۆنی ئۆپۆزیسیۆن نه‌بێت له‌گه‌ڵ چه‌ند بڕگه‌یه‌كی نه‌بوون، ئه‌و حزبانه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی له ده‌سه‌ڵاتن پشتیوانی پڕۆژه‌كه‌یان كرد، ئێمه وه‌ك پارتی شان ده‌ده‌ینه ژێرباری چاكسازی و به‌هیواین هه‌موو حزبه‌كان هاوكاربن هه‌نگاوی چاكسازی به‌ره‌و دواوه نه‌گه‌ڕێته‌وه، چاكسازی ده‌بێ بكرێت و ده‌ستی پێ كردووه.
هه‌ڵه‌بجه/ عه‌زیز ڕه‌سووڵ