به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین، ڕای گه‌یاندووه، دوای دوو ڕۆژ له‌دیارنه‌مانی، ته‌رمی ژنێكی به‌ساڵاچوو به خنكاوى له قه‌ڵادزێ دۆزرایه‌وه، لەسەر ڕووداوەكەیش دوو كەس گیراون و یەكێكیان ددانی بەتاوانەكەدا ناوە.
لەسەر ڕووداوەكەیش دوو كەس گیراون و یەكێكیان ددانی بەتاوانەكەدا ناوە
ئه‌مرشۆ هه‌ینى 29ى ئایار، به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین، ڕۆژى چوارشه‌م 27ی ئایار، ژنێكی به‌ساڵاچوو به‌ناوی (ئـ.م .ر) له‌دایكبووی ساڵی 1943 دانیشتووی گه‌ڕه‌كی ڕاپه‌ڕینی قه‌ڵادزێ له ماڵه‌وه چووه‌ته ده‌ره‌وه و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ماڵه‌وه.
پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ئاشكراى كردووه، "كه‌سوكاری ژنه‌كه له بنكه‌ی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین سكاڵای یاساییان تۆمار كردوه، دواتر هێزه‌كانی پۆلیس به هاوكاری هێزه‌كانی ئاسایشی قه‌ڵادزێ و پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی پشده‌ر هه‌وڵه‌كانیان بۆ دۆزینه‌وه‌ی خسته‌گه‌ڕ، به‌ڵام دوای دوو ڕۆژ گه‌ڕان به‌دوایدا سه‌عات 2:30ى پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، ته‌رمی ئه‌و ژنه له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌یه‌كی پۆلیسی دارستان دۆزرایه‌وه".
پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ڕوونى كردووه‌ته‌وه، هێزه‌كانی پۆلیسی فریاكه‌وتن و بنكه‌ی پۆلیسی ژاراوه، دوای ئاگاداركردنه‌وه‌یان له دۆزینه‌وه‌ی ژنه‌كه، ته‌رمه‌كه‌یان گه‌یاندووه‌ته نه‌خۆشخانه و به‌گوێره‌ی زانیاریه سه‌ره‌تایه‌كانیش، ئه‌و ژنه كه‌وتووه‌ته ناو ئاوی زێی بچوك و خنكاوه، دوای توێكاری بۆ لاشه‌كه‌ی ڕاده‌ستی كه‌سوكاری كرایه‌وه.
ماوه‌یه‌كه له ئیداره‌ى ڕاپه‌ڕین تاوانى كوشتن ڕووى له زیادبوون كردووه هه‌ر له چه‌ند ڕۆژى ڕابردوو گه‌نجێكى تر به كوژراوى دۆزرایه‌وه، له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه‌یش چه‌ندان كه‌س له‌لایه‌ن پۆلیس گیران تاكو ئێسته لیكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه به‌رده‌وامه.