عزه‌ت شابه‌نده‌ر سیاستكاری عێراقی له تویتێكدا دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه سه‌ركرده شیعه‌كان خه‌ریكی ململانێن له‌سه‌ر پله و پۆست و ئه‌نباریش كراوه‌ته به‌شێك له ده‌سته‌واره‌ی سه‌ده و جۆرێك له كۆنفیدرالی لێ دروست ده‌كرێت.
شابه‌نده‌ر له تویتی خۆی نووسیویه‌تی، ململانێی هه‌ژموون سه‌پاندن له نێو سه‌ركرده ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی شیعه و سه‌رقاڵیان به پله و پۆسته‌وه، به‌لایانه‌وه زۆر گرنگتره له یه‌كێتی خاكی عێراق، ده‌رفه‌تێكی مه‌زنیشه بۆ دابڕاندنی پارێزگای ئه‌نبار له ڕێی كۆنفیدرالییهوه.
ئاماژه‌ی داوه، كه پارێزگای ئه‌نبار به‌شێكه له گرێبه‌ستی سه‌ده و ده‌یانه‌وێ به ناوی كۆنفیدرالییهوه له عێراق دایببڕن و بكرێت به ناوچه‌یه‌كی جیاواز و سه‌ربه‌خۆ.
سه‌ركرده‌كانی شیعه بێ‌ئاگان و خه‌ریكی ململانێن له‌سه‌ر پله و پۆست
گرێبه‌ستی سه‌ده بریتییه له پرۆژه‌ی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل و سعوودیه و وڵاتانی تری كه‌نداو بۆ دووباره ڕهنگڕێژكردنهوهی ناوچه‌كه و نه‌هێشتنی كێشه و ئاڵۆزییه‌كان، ئه‌و پرۆژه‌یه زۆرترین كێشمه كێشمی له‌دوای خۆی دا هێناوه و ئامانجی سه‌ره‌كیشی په‌ره‌پێدانی سێكته‌ری ئابوورییه له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كانی فه‌ڵه‌ستین و دروستكردنی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ و ئابووری به‌هێز و دروستكردنی یه‌كێتییه‌كی ئابووری به‌هێز له نێوان وڵاتانی ناوچه‌كه و تا ئێسته‌یش جێبه‌جێكردنی به كارێكی قورس داده‌نرێ، چونكه فه‌ڵه‌ستینیه‌كان به ته‌واوی ئه‌مه ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه.