دیمه‌ن و وێنه‌كانی كه‌ناراوه‌كانی نیوزلاند به ته‌واوی بووه‌ته جێی باسی میدیاكان و خه‌ڵكی، به‌هۆی سوورهه‌ڵگه‌ڕانی كه‌ناراوه‌كان كه له دیمه‌نی ناو فیلمه ترسناكه‌كان ده‌چێت، خه‌ڵكی به سه‌رسامییه‌وه وێنه‌كان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه و سه‌رنجی خۆیانی له‌سه‌ر ده‌نووسن.
هۆكاری سووربوون و خوێناویبوونی كه‌ناراوه‌كانی
نیوزلاند، به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی میدیاكان بڵاویان كردووه‌ته‌وه، بۆ هاتنی ڕێژه‌یه‌كی یه‌كجار زۆری قڕژاڵی بچووك بۆ كه‌ناراوه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه به‌هۆی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنه‌كانی ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، خه‌ڵكی سه‌ردانی كه‌ناراوه‌كان ناكه‌ن، به‌وهۆیه‌وه قڕژاڵه‌كان بێ ترس هاتوونه‌ته كه‌ناراوه‌كان و بڵاوبوونه‌ته‌وه.
به ملیۆنان قڕژاڵی سوورباو له كه‌ناراوه‌كه بڵاوبوونه‌ته‌وه
ئه‌و حاڵه‌ته سه‌یر و نامۆیه له كه‌ناراوی ئۆتاگۆی باشووری نیوزلاند ڕووی داوه و به گوێره‌ی خه‌مڵاندنه‌كانیش ملیۆنان قڕژاڵی ڕه‌نگ سوور و پرته‌قاڵی له كه‌ناراوه‌كه بڵاوبوونه‌ته‌وه، كاتێك له گۆشه‌یه‌كی دووره‌وه وێنه‌ی ده‌گیرێت، به هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌ست به‌وه ناكرێت، كه ئه‌و سووربوونه‌ی كه‌ناراوه‌كان به‌هۆی قڕژاڵه‌وه بێ، به‌ڵكوو له دیمه‌نێكی خوێناوی ده‌چێت.
هاتنی ئه‌و ژماره زۆره‌ی قڕژاڵی بچووك بۆ كه‌ناراوه‌كان له كاتێكدایه پێشتر چه‌ندان ڕاپۆرت بڵاوكرایه‌وه و دووپاتیان له قڕبوونی قڕژاڵه‌كان له نیوزلاند ده‌كرده‌وه، به‌ڵام قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ به‌هۆی كۆرۆنا ئه‌و زانیارییانه‌ی به ته‌واوی ڕه‌ت كرده‌وه و وه‌ك ده‌بینرێ به ملیۆنان قڕژاڵ له كه‌ناراوه‌كانی ئۆتاگۆ بڵاوبوونه‌ته‌وه.