رۆژنامه‌ى وۆڵ ستریت جوڕناڵى ئه‌مه‌ریكى راپۆرتێكى له‌باره‌ى ئه‌ركه‌كانى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى نوێى عێراق بڵاو كردووه‌ته‌وه، تێیدا ده‌ڵێ مسته‌فا كازمى هه‌وڵ ده‌دات دۆستایه‌تى له‌گه‌ڵ دوژمنه‌كانى دروست بكات.
ماڵپه‌ڕى
حوڕه‌ى ئه‌مه‌ریكى ئه‌مڕۆ شه‌موو 30ى ئایار، پوخته‌یه‌كى له راپۆرته‌كه‌ى وۆڵ ستریت جوڕناڵ بڵاو كردووه‌ته‌وه كه تێیدا باس له‌وه ده‌كات، ئه‌ركى كازمى سه‌خته چونكه ده‌یه‌وێ پێشنیازى چاكى بۆ نه‌یاران و دۆستانى ئێران هه‌بێت.
وڵاتانى رۆژئاوا ته‌نیا به هۆكارێك بایه‌خ به كازمى ده‌ده‌ن
راپۆرته‌كه ده‌ڵێ كازمى پێشنیازى باشى بۆ ئه‌و خۆپێشانده‌رانه هه‌بووه كه له دژى هه‌ژموونى ئێرانن، هه‌مان كاریشى بۆ ئه‌و لایه‌نانه كردووه كه خۆپێشاندان به "پیلانگێڕى ئه‌مه‌ریكا" ده‌زانن.
رۆژنامه ئه‌مه‌ریكییه‌كه نموونه‌یه‌ك ده‌هێنێته‌وه و ده‌ڵێ، كازمى به بیانووى ته‌قه‌كردن له خۆپێشاندانه‌كان هه‌ڵیكوتایه سه‌ر باره‌گاى میلیشیایه‌ك له به‌سره، كه‌چى دواتر سه‌ردانى میلیشیاكانى كرد و ستایشى رۆڵى ئه‌وانى كرد له شه‌ڕى داعشدا.
غالب شابه‌نده‌ر كه نووسه‌ر و بیرمه‌ندێكى سیاسییه و پێوه‌ندییه‌كى كۆنى له‌گه‌ڵ كازمى هه‌یه، بۆ رۆژنامه‌كه قسه‌ى كردووه و گوتوویه‌تى كازمى ده‌یه‌وێ دۆستایه‌تى له‌گه‌ڵ دوژمنه‌كانیشى بكات.
جیا له‌وه‌یش له بڕگه‌یه‌كى تر‌ى راپۆرته‌كه گوتراوه به‌رپرسانى رۆژئاوا كازمى به‌باش ده‌زانن و پێیان وایه به‌لایه‌نى كه‌مه‌وه كازمى مه‌یلى ئه‌وه‌ى هه‌یه رێ نه‌دات عێراق زیاتر بكه‌وێته ژێر كۆنتڕۆڵى ئێرانه‌وه.