بانكی نێودەوڵەتی: رێژەی هەژاری لە عێراق 8% زیادی كردووە

:: PM:06:24:30/05/2020 ‌

دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی چەند مانگێكدا سەرانسەری دنیای گرتەوە و بەو هۆیەوە جیا لە زیانی گیانی، زیانی گەوەری ئابووری بە دنیا گەیاند، كاتێك بەهۆی داخرانی كارگە و پیشەسازی و ئامرازەكانی هاتوچۆوە، خواست لەسەر نەوت كەمبووەوە و نرخەكەی زۆر دابەزی، هاوكات بازاڕی كار سستی تێكەوت و رێژەی بێكاری و هەژاری زۆر زیادی كرد، كۆمەڵەی بانكی نێودەوڵەتی پێشبینی پاشەكشەی ئابووری وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكوری ئەفریقیای كرد لەوانەیش عێراق.
تا كۆتاهاتنی ئەو دۆخە پێشبینی هەڵكشانی زیاتری رێژەی هەژاری دەكرێت
لە دوایین بڵاوكراوەی ئەو كۆمەڵەیە، باسی پەرەسەندن و لێكەوتەكانی ئابووری ڤایرۆسی كۆرۆنای لە ناوچەكە كرد و رێژەی چوونەوەیەكی ئابووری خەمڵاند، بە پێی توێترین داتا و ژمارەكانی كەرتی تایبەت، كە لە ناوەڕاستی ئەم مانگەوە رێژەی چوونەوەیەك لە بەرهەمی ناوخۆیی لەو ناوچەیە 5.1% زیادی كردووە، ئابووری وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوتیش بە رێژەی 6.1% و وڵاتانی كەنداویش 4.7%، هەرچی وڵاتانی گەشەسەندوون، ئابووری ئەوان 4.3% چووەتەوە یەك، ئەو پێشبیانەیش لە زیادبوونن تا كاتی كرانەوەی ئابووری ئەو وڵاتانە و سووككردنی كۆتەكانی رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

سەبارەت بە هەژاریشەوە، هەشت دەوڵەت زیاتر رێژەی هەژاریان وەك كاریگەری ئەو دۆخەی دروست بووە، تیادا دەركەوتووە، ئەوانیش لبنان و عێراق و جەزائر و ئێران و ئوردن و مەغریب و توونس و میسڕن، لەوانە لە عێراق پێشبینی زیادبوونی رێژەی هەژاری 8% دەكرێت.







وشە - مه‌حموود ئیسماعیل