ناڕه‌زاییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر مردنى پیاوێكى ئه‌مه‌ریكى به ره‌چه‌ڵه‌ك ئه‌فریقى زیاتر بووه و چه‌ندان شارى گرتووه‌ته‌وه.
ئه‌و پیاوه ناوى جۆرج فلۆید بوو و ته‌مه‌نى 46 ساڵ بوو، دواى ئه‌وه‌ى له به‌رده‌م دوكانێك له ناوچه‌ى مینیاپۆلیس له شارى مینیسۆتا گیرا، گیانى له ده‌ست دا.
فلۆید به‌هۆى كۆرۆناوه بێكار بووه
به‌گوێره‌ى ئه‌و گرتانه‌ى بڵاو كراونه‌ته‌وه، پیاوێكى پۆلیس سپی‌پێست به ناوى دیریك چۆڤین له 25ى ئایار فلۆیدى گرتووه و ئه‌ژنۆى خستووه‌ته سه‌ر ملی و به زه‌وى نووساندووه، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات چۆڤین كه ته‌مه‌نى 44 ساڵه به‌كوشتنى فلۆید تۆمه‌تبار بكرێت.
ماڵپه‌ڕى
BBC ى ئه‌مڕۆ به پشتبه‌ستن به قسه‌ى شاهێدحاڵه‌كان و گرته ڤیدیۆییه‌كان و لێدوانى به‌رپرسان، ته‌واوى رووداوه‌كه ده‌گێڕێته‌وه، كه كه‌متر له 30 خوله‌ك بوو، كه‌چى خه‌ریكه كاره‌ساتێكى گه‌وره‌ى لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
چیرۆكه‌كه به 20 دۆلارى ساخته ده‌ست پێ ده‌كات
به‌سه‌رهاته‌كه ئه‌و كاته ده‌ست پێ ده‌كات كه پۆلیس له بوونى 20 دۆلارییه‌كى ساخته ئاگه‌دار ده‌كرێته‌وه. ئاگه‌داركردنه‌وه‌كه له 25ى ئایار تۆمار كراوه ئه‌و كاته فلۆید له دوكانێك به ناوى كاپ فودز جگه‌ره‌ى كڕیوه، فرۆشیاره‌كه وایزانیوه پاره‌كه ساخته‌یه، بۆیه پۆلیسى ئاگه‌دار كردووه‌ته‌وه.
فلۆید ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه له مینیاپۆلیس ده‌ژى، پێشتر له هیوستن بوو له ویلایه‌تى تێكساس، تا ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر وه‌ك كارمه‌ندى سكیورتى كارى ده‌كرد، به‌ڵام له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا وه‌ك ملیۆنان كه‌سى تر بێكار بووه.
فلۆید كڕیارى هه‌میشه‌ی دوكانه‌كه بووه، خاوه‌ن دوكانه‌كه فلۆیدى به پیاوێكى ڕووخۆش وه‌سف كردووه و گوتوویه‌تى هیچ كێشه‌ى بۆ دروست نه‌كردووه. مایك ئه‌بومه‌یاله خاوه‌نى دوكانه‌كه بووه، به‌ڵام ئه‌و رۆژه له دوكانه‌كه‌ى نه‌بووه و فرۆشیارێكى تر له‌وێ بووه.
فرۆشیاره‌كه گومانى له پاره‌كه‌ى فلۆید هه‌بووه بۆیه داواى لێ كردووه جگه‌ره‌كه بگێڕێته‌وه، به‌ڵام فلۆید ئه‌م كاره‌ى نه‌كردووه، بۆیه سه‌عات هه‌شتى ئێواره فرۆشیار پێوه‌ندى به پۆلیسه‌وه كردووه.
ته‌نیا حه‌وت خوله‌ك دواتر دوو پیاوى پۆلیس ده‌گه‌نه دوكانه‌كه، فلۆید له نزیك دوكانه‌كه له‌گه‌ڵ دوو كه‌سى تر له نزیك ئۆتۆمبێلێك له‌سه‌ر شۆسته دانیشتووه. ئه‌فسه‌رێكى پۆلیس به ناوى تۆماس لین چه‌كى له فلۆید راكێشاوه و داواى لێ كردووه ده‌ست به‌رز بكاته‌وه.
له‌و كاته‌دا ده‌مه‌قاڵى له نێوانیان دروست ده‌بێت و دواجار به زۆرملێ ده‌سته‌كانى كه‌له‌بچه ده‌كه‌ن. هه‌وڵ ده‌ده‌ن بیخه‌نه ناو ئۆتۆمبێلى پۆلیسه‌وه، به‌ڵام فلۆید به‌ره‌نگاریان ده‌بێته‌وه و پێیان ده‌ڵێ فۆبیاى شوێنى داخراوى هه‌یه ناتوانێ سه‌ر بكه‌وێ. له‌و كاته‌دا چۆڤین دێت گوایه هاوكارییان ده‌كات، فلۆید ده‌خاته سه‌ر زه‌وى، ماوه‌ى هه‌شت خوله‌ك چۆڤین ئه‌ژنۆى ده‌خاته سه‌ر ملى فلۆید، ئه‌ویش چه‌ند جارێك هاوار ده‌كات و ده‌ڵێ ناتوانم هه‌ناسه بده‌م، دواتر كاردانه‌وه‌ى نامێنێ و جه‌سته‌ى بێ جووڵه ده‌بێت، له‌و كاته‌دا ئه‌فسه‌ره‌كه ئه‌ژنۆى لاده‌دات، به‌ڵام دواى ئه‌وه‌ى فلۆید بووه‌ته لاشه‌یه‌كى مردوو. دواى ئه‌وه ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه ده‌كرێت هه‌ڵبه‌ته گیانى له ده‌ست داوه، بۆیه سه‌عاتێك دواتر نه‌خۆشخانه مردنى فلۆید راده‌گه‌یه‌نێ.
له كاتى رووداوه‌كه‌دا ده‌یان كه‌س به مۆبایله‌كانیان تۆمارى رووداوه‌كه ده‌كه‌ن و دواتر له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه. ئه‌مه‌یش ناڕه‌زاییه‌كى توند له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه دروست ده‌كات.
كریستوفه‌ر هاریس دۆستى نزیكى فلۆید بووه و باسى له‌وه كردووه شه‌وى رابردوو پێوه‌ندى پێوه كردووه و ئه‌ویش ئامۆژگارى كردووه پێوه‌ندى به سه‌نته‌رێكى دۆزینه‌وه‌ى هه‌لى كار بكات.
هاریس دووپاتى ده‌كاته‌وه كه‌سایه‌تى فلۆید له‌م جۆره نییه كه پاره ساخته بكات. دواتریش ده‌ڵێ، "به‌شێوازێكى قێزه‌ون كوژرا، هاوارى ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ى زیندوو بمێنێته‌وه".
ئاژاوه‌كان زیاتر ده‌بێت وتره‌مپ هه‌ڕه‌شه‌ى به‌كارهێنانى هێز ده‌كات
دواى كه‌متر له هه‌فته‌یه‌ك ناڕه‌زاییه‌كان له به‌رانبه‌ر مردنى فلۆید فراوانتر ده‌بێت، ئه‌مڕۆ میدیاكانى ئه‌مه‌ریكا بڵاویان كردووه‌ته‌وه، هه‌زار و 400 كه‌س گیراون و له ئه‌نجامى توندوتیژییه‌كان كه‌سێك كوژراوه و 13 پۆلیسیش بریندارن.
چه‌ندان ویلایه‌تى ئه‌مه‌ریكا قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆكردنیان راگه‌یاندووه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى ناڕه‌زاییه‌كانى توندوتیژى زیاتریان لێ نه‌كه‌وێته‌وه، دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكایش راى گه‌یاند ئه‌گه‌ر پێویست بكات بۆ كۆنتڕۆڵكردنى بارودۆخه‌كه سوپا به‌كار ده‌هێنێ، ئه‌مه‌یش ناڕه‌زاییه‌كانى دوو هێنده زیاتر كرد.