سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئێران و توركیا دوو ده‌وڵه‌تی بكوژ و ئه‌شكه‌نجه‌ده‌ری كوردن كه له سنووری سیاسی هه‌ردوو وڵاته‌كه ده‌ژین، به‌ڵام خامنه‌یی و ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان نیگه‌رانی و په‌ژاره بۆ كوشتنی ڕه‌شپێستێكی ئه‌مه‌ریكی ده‌رده‌بڕن و داوای ڕێزگرتنی مافی مرۆڤ له ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌یش له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی هاوشێوه‌ی نوكته‌یه‌ك باسی لێوه ده‌كرێ و هه‌ندێك له كوردیش په‌ندی "قه‌ل به قه‌ل ده‌ڵێ ڕووت ڕه‌شه" بۆ ئه‌و باسه ده‌ڵێنه‌وه.
له ڕۆژانی ڕابردوو له شاری میناپۆلسی ئه‌مه‌ریكی پۆلیسی ئه‌مه‌ریكی له‌سه‌ر 20 دۆلار هاووڵاتییه‌كی ڕه‌شپێستی كوشت و ئه‌مه‌یش كاردانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه و شه‌پۆلێكی ناڕه‌زایی ئه‌مه‌ریكای گرتووه‌ته‌وه، تا ئێسته‌یش خۆپێشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وامیان هه‌یه و توندوتیژیش له نێوان پۆلیس و خۆپێشانده‌ران دروستبوو و چه‌ندان كه‌س به‌وهۆیه‌وه برینداربوون.
دروستبوونی ڕووداوێكی له‌مشێوه‌یه ته‌نیا كاریگه‌رییه‌كی له ناوخۆی ئه‌مه‌ریكا نه‌بووه و بگره له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیش ئه‌م ڕووداوه كاردانه‌وه‌ی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، زۆرێك له به‌رپرسانی وڵاتان نیگه‌رانی خۆیان له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و ڕووداوه ده‌رده‌بڕن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له هه‌مووان سه‌رنجڕاكێشتره و بووه‌ته باس و خواسی تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و میدیاكان، بۆچوونی عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران و ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌ركۆماری توركیایه.
په‌ندی قه‌ل به قه‌ل ده‌ڵێ ڕووت ڕه‌شه دووباره ده‌كه‌نه‌وه
خامنه‌یی له په‌ڕه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر
نووسیویه‌تی، ئه‌گه‌ر تۆ كه‌سێكی ڕه‌شپێست بی و له ئه‌مه‌ریكا پیاسه بكه‌یت، ناتوانی له‌وه دڵنیا بی كه له ژیان ده‌مێنیته‌وه له چه‌ند خوله‌كی داهاتوو. هاوكات سه‌رۆكی پێشووی كۆماری ئیسلامی ئێران مه‌حموود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد به‌هه‌مانشێوه له تویته‌ر نووسیویه‌تی، كه كوشتنی ڕه‌شپێستێكی ئه‌مه‌ریكی به ناوی جۆرج فلۆید له ئه‌مه‌ریكا جێگه‌ی نیگه‌رانییه‌كی زۆر و كارێكی بێزاركه‌ره.
له‌لایه‌كی تره‌وه ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌ركۆماری توركیایش له‌سه‌ر ئه‌م ڕووداوه هاتووه‌ته ده‌نگ و هه‌ڵوێستی خۆی ڕاگه‌یاندووه و له ئه‌كاونتی خۆی له تویته‌ر نووسیویه‌تی، توركیا له دژی سه‌رجه‌م هێرشه‌كان ده‌وه‌ستێته‌وه كه مرۆڤایه‌تی به ئامانج ده‌گرن، داواكاریشین كه ئه‌نجامده‌ری ئه‌و تاوانه نامرۆییه‌ی ئه‌مه‌ریكا سزای شیاوی به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت و توركیا چاودێری دۆخی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات و ئه‌مه‌یشی به كارێكی فاشیستانه ناوبردووه.
ڕۆژنامه‌ی "جۆرشه‌لیم پۆست"ێ ئیسرائیلی هه‌ڵوێستی ئێران و توركیای له‌باره‌ی ئه‌و ڕووداوه به‌ستووه‌ته‌وه به سته‌م و تاوانه‌كانی حكوومه‌تی ئه‌و دوو وڵاته به‌رانبه‌ر به كورد، كه هه‌موو سنووره‌كانی مافی مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی تێپه‌ڕاندووه و نووسیویه‌تی، له كاتێكدا ڕۆژانه هاووڵاتییانی بێ چه‌كی كورد كه ته‌نیا خه‌ریكی گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌لی خۆراكن بۆ ناوه‌ی ئێران، له‌لایه‌ن پاسدارانه‌وه ده‌كوژرێن، كه‌چی تاران باس له مافی مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی ده‌كات، ئه‌و كوردانه به‌هۆی هه‌ژاری و برسیه‌تییه‌وه ناچارن ئه‌و ڕێیه شاخاوییه ببڕن و قووتی ژیانیان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن، كه ئه‌ركی تارانه ژیانێكی شایسته‌یان بۆ ده‌سته‌به‌ر بكات، كه‌چی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌وڵی په‌یداكردنی نان ده‌ده‌ن، به گولـله‌ی پاسه‌وانه‌كانی سنووری ئێران ده‌پێكرن و گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن.
ڕۆژانه ڕژێمی ئێران و توركیا به ده‌یان كورد ده‌كوژن و مافی مرۆڤیان بیر نییه
هاوكات باس له سته‌می توركیایش به‌رانبه‌ر كورد ده‌كات و ئاماژه‌ی داوه، حكوومه‌ته‌كه‌ی ئه‌ردۆغان، نه‌ك ته‌نیا له توركیا سته‌م و كۆمه‌ڵكوژی كورد ده‌كات و زیندانه‌كانی پڕكردووه له كورد، ته‌نیا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به ئاشتیانه داوای مافی سیاسی خۆیان ده‌كه‌ن، بگره نوێنه‌رانی خه‌ڵكیش ده‌خاته گرتووخانه‌وه، كه له هه‌ڵبژاردن به فه‌رمی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی شاره‌كان هه‌ڵیانبژاردوون و پارێزبه‌ندییان له‌سه‌ره، هه‌ر به‌وه‌نده‌یش نه‌وه‌ستاوه، سنووری په‌ڕاندووه و چووه‌ته ناو خاكی سووریا و بۆمبارانی كچ و كوڕانی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی فورات ده‌كات و عه‌فرینی داگیركردووه و تاڵانی و كوشتوبڕی كوردانی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌كات، كه‌چی ڕووی خۆیان نابینن كه چ تاوان و سته‌مێك دژ به مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ده‌یانه‌وێ دۆسیه‌ی كوشتنی یه‌ك كه‌س له ئه‌مه‌ریكا بكه‌ن به ڕۆژه‌ڤ له كاتێكدا خۆیان ڕۆژانه ده‌یان كورد ده‌كوژن و مافی مرۆڤ و مرۆڤایه‌تییان له هزری خۆیان سڕیوه‌ته‌وه.
ئه‌مه‌یش به دووفاقییه‌كی گه‌وره له سیاسه‌تی ئه‌و دوو وڵاته ده‌بینێت و باس له‌وه‌یش ده‌كات، هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌ی توركیا و ئێرانیش دژ به كوردی ده‌كه‌ن، له ئه‌نجامی بێده‌نگی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه كه ڕێ ده‌ده‌ن گه‌لێك كۆمه‌ڵكوژ بكرێ، كه ده‌یه‌وێ به ئامانجه‌كانی خۆی بگات و به زمانی خۆیان بخوێنن و كولتووری هاوبه‌شی خۆیان بپارێزن كه جیایان ده‌كاته‌وه له كولتووری فارس و توركیا، هاوكات ڕه‌خنه‌یش له ئه‌مه‌ریكا ده‌گرێ، كه له به‌رانبه‌ر نه‌رمی نواندن له‌سه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ی ئه‌و دوو وڵاته، شیاوی ئه‌وه‌یه ئێسته دۆسیه‌ی كه‌سێكی لێ گه‌وره بكرێ و ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه‌ی توند بكرێته‌وه.