پێگه‌ی نۆردیك مۆنیتۆری سویدی ددانپێدانانی ئه‌فسه‌رێكی هه‌واڵگری توركیا "میت"ی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه به وردی باس له پرۆسه‌ی سیخوڕیكردن به‌سه‌ر ئه‌فسه‌رانی هێزی ناتۆ له بنكه سه‌ربازییه‌كانی توركیا ده‌كات، كه له ڕێی ژنانی سۆزانی و ڕاهێنانپێكراو له‌لایه‌ن میتی توركیاوه هه‌وڵی ده‌سته‌مۆكردنی ئه‌فسه‌ره‌كان و سیخوڕیكردن به‌سه‌ریانه‌وه دراوه.
له ڕاپۆرته‌كه‌ی ئه‌و
ماڵپه‌ڕه هاتووه، له كاتی گرتنی به‌رپرسێكی باندێكی بازرگانیكردن به مرۆڤ و بازرگانی سێكسی، پێنج سیخوڕی ده‌زگه‌ی هه‌واڵگری توركیا ئاشكرابوون كه ده‌ستیان له پشتی ئه‌و بانده و به‌رپرسه‌كه‌ی هه‌بووه، كه له شاری ئیزمیری توركیا چالاكبوون، كاریان كردووه له‌سه‌ر سیخوڕیكردن و دانانی ئامێری گوێ لێگرتن له شوێنی مانه‌وه‌ی ئه‌فسه‌ره‌كانی ناتۆ كه كاریان له بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی هاوبه‌شی توركیا و ناتۆ بووه له ناوچه‌كه.
به گوێره‌ی ددانپێدانانه‌كانی ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی هه‌واڵگری توركیا، ئه‌و پیاوه‌ی به‌رپرسیاریه‌تی بانده سۆزانییهكهی كردووه ناوی كۆچكون باشبوگ بووه و ئه‌فسه‌ری خانه‌نشینكراوی توركیایه و وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واری گه‌شتیاری مه‌رمه‌ریس مارینا كاریكردووه، كه خاوه‌ندارییه‌كه‌ی بۆ بیلگین ئوزكایناك ده‌گه‌ڕێته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر تاوانی بازرگانیكردن به ژنان و به‌كارهێنانیان بۆ خزمه‌تی سێكسی ئه‌و پیاوه گیرا، له‌و كاته‌ی لیكۆڵینه‌وه له ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی كراوه، ده‌ركه‌وتووه كه له‌لایه‌ن پێنج كه‌سه‌وه قسه‌ی له‌گه‌ڵ كراوه له كاتی جیا جیا و فه‌رمانی پێكراوه، كه ئامێری گوێگرتن له ڕێی ژنه سۆزانییهكانهوه بباته شوێنی مانه‌وه‌ی ئه‌فسه‌ره‌كانی ناتۆ كه له‌و هۆتێل و شوێنه گه‌شتیارییه ماونه‌ته‌وه.
گرووپه‌كانی بازرگانیكردن به ژنان سه‌ر به میتن و به‌كاریان ده‌هێنێت
له‌میانه‌ی به‌دواداچوون بۆ ئه‌و ژماره ته‌له‌فۆنانه‌ی كه پێوه‌ندییان پێوه كردووه و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ كردووه، به ته‌واوی ئه‌وه ڕوونبووه‌ته‌وه كه هه‌ر پێنج ژماره ته‌له‌فۆنه‌كه هی پێنج كه‌سی جیاواز بووه و سه‌ر به ده‌زگه‌ی هه‌واڵگری توركیابوون و كاریان بۆ ئه‌وان كردووه، كه دوو له‌و پێنج كه‌سه بریتین له گوركان چابار و محه‌مه‌د لوتفی بلول كه له شاری ئامه‌دی باكوری كوردستان كار ده‌كه‌ن و دوو سیخوڕی تریش كه ناویان ئیسماعیل حه‌قی و یورتاكالان و حه‌سه‌ن و دورۆ له بنكه‌ی سه‌ره‌كی هه‌واڵگری توركیا له ئه‌نكه‌ره كاریان كردووه، كه‌سی پێنجه‌میش ناوی ئیرۆك یاجی بووه و له ئۆفیسی هه‌واڵگری توركیا له ئیسته‌نبۆل خزمه‌تی ده‌زگه‌كه‌ی كردووه.
له‌كاتی گرتنی به‌رپرسی ئه‌و بانده له‌شفرۆشه به ڕوونی ددانی به تاوانه‌كه‌ی ناوه كه پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌زگه‌ی میتی توركی هه‌بووه و ئه‌وان فه‌رمانیان پێ كردووه و ئامێری گوێگرتنیان بۆ هێناوه تا له ڕێی ژنه‌كانه‌وه بیگه‌یه‌نێته شوێنی ئه‌فسه‌ره‌كان و ناو ئۆتۆمبێله‌كانیان.
به گوێره‌ی ده‌قی ددانپێدانهكانی ئه‌و گیراوه له 2011 ئه‌و سیخوڕانه‌ی ده‌زگه‌ی میت، سه‌رۆكی بانده‌كه‌یان بانگی ئیسته‌نبۆل كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی پاسپۆری سه‌وزی بۆ ده‌ربكه‌ن و له فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌بیحه گۆكچه‌ن یه‌كتریان بینووه، ده‌ركردنی پاسپۆرتی سه‌وز له توركیا ته‌نیا بۆ به‌رپرسانی باڵای توركیا و ئه‌و ئه‌فسه‌ر و كه‌سانه‌یه كه خزمه‌تی گه‌وره‌یان به توركیا كردووه.
چه‌ندان تۆماری ده‌نگی ئه‌فسه‌ره‌كانیان تۆمار كردووه و سیخوڕییان به‌سه‌ره‌وه كردوون
له‌وكات باشبوگ تۆمار ده‌نگییه‌كانی ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ نووسینگه‌ی وه‌زیری به‌رگری ئه‌وكاتی توركیا "عیسمه‌ت یه‌ڵماز" ڕه‌وانه كردووه، چونكه ناوه‌رۆكی گفتوگۆكان پێوه‌ندی به وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیاوه هه‌بووه، پاش ئه‌وه‌ی وه‌زارته‌كه سزاكان و پێبژاردنه‌كانی به‌سه‌ر توركیا سه‌پاند به‌هۆی پێشێلكردنی مافی مرۆڤ و وهزارهتهكهیش ڕووبه‌ڕووی دادگه‌ی ئه‌وروپا بووه‌وه و به توندی هه‌ڕه‌شه‌ی لێ‌كردن. دوای ئه‌نجامدانی ئه‌و كارانه، میتی توركی ویستوویانه باشبوگ كۆتایی پێ بهێنن، بۆیه هه‌وڵیانداوه له ئه‌وروپایش كرده‌كه ئه‌نجام بده‌ن و به ته‌واوی سه‌رخۆشیان كردووه و پلانیان ئه‌وه بووه له كرده‌یه‌كی هاتوچۆ تێوه‌ی بگلێنن و بكوژرێت، به‌ڵام دواتر ئه‌و پلانه وه‌ستێنراوه و په‌شیمانبوونه‌ته‌وه.
ئه‌و پیاوه كه پێشتر پله‌ی "عه‌قید" بووه و خانه‌نشینكراوه دواتر له ئه‌وروپا خۆی ڕاده‌ستی دادگه كردووه و ددانی به‌هه‌موو ئه‌و كارانه ناوه، پرۆسه‌كه‌یش به كۆدی میت دورو ناونراوه و ده‌بوو باشبوگ زۆرترین كچی تایبه‌ت و شاره‌زا بۆ ئه‌فسه‌ره‌كان ببات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن پێوه‌ندییه‌كی ته‌واو له‌گه‌ڵ ئه‌فسه‌ره‌كان دروستبكه‌ن و ئامێری گوێ لێگرتن به جل یان ئۆتۆمبێله‌كانیانه‌وه بلكێنن.
به‌هۆی ئه‌و كارانه‌وه میتی توركی خه‌ریكن یه‌ك له دوای یه‌ك ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی و كه‌سوكاری ئه‌و پیاوه له‌ناو ده‌به‌ن و یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌یش كه ساردیان كرده‌وه، بریتی بوو له برازایه‌كی كه به تۆمه‌تی شوفێركردن به سه‌رخۆشی له‌لایه‌ن هێزی دركهوه گیراوه، كه سه‌رپێچی لێخوڕین به سه‌رخۆی هیچ پێوه‌ندی به‌و هێزه‌وه نییه، كاتێك باشبوگ پێوه‌ندی به ئه‌فسه‌ر سه‌رهان فارۆل كردووه تا چاره‌نووسی برازاكه‌ی بزانێت، ئه‌و هیچی پێ نه‌گوتووه و دووپاتی له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه كه تۆمه‌ته‌كه‌ی ته‌نیا لێخوڕینه به سه‌رخۆشی، به‌ڵام نازانرێ چی به‌سه‌ر هێنراوه.