له ڕاپۆرتێكی شیكاری دا په‌یمانگه‌ی
برۆكینگز به وردی تیشكی خستووه‌ته سه‌ر داهاتووی پێوه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و عێراق و شه‌ش بژاره‌یش ده‌خاته به‌رده‌م هه‌ردوولا تا له دایه‌لۆگی ستراتیجی نێوانیان كه له ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه ده‌ست پێ ده‌كات، كاری له‌سه‌ر بكرێ و چاره‌سه‌ری مام ناوه‌ندی بۆ سه‌رجه‌م گرفته‌كان بدۆزرێته‌وه. گرنگترین ئه‌و شه‌ش خاڵه‌یش كه په‌یمانگه‌كه خستوویه‌تییه ڕوو، بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه.
گرووپه جیابووه‌وه‌كان له حه‌شد
له شرۆڤه‌كه هاتووه، پێویسته ئه‌مه‌ریكا كار بۆ به‌ستنه‌وه‌ی میلیشیاكانی حه‌شد به عه‌لی سیستانی بكات، ئه‌گه‌ر وه‌لائی سه‌رجه‌م گرووپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له ڕووی مه‌زه‌وییه‌وه به عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی شیعه‌كانی عێراق گرێ بدرێن و له ڕووی سه‌ربازییه‌وه‌یش سه‌ر به فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق بن، ئه‌وه هه‌م كازمی و هه‌م سیستانی و زۆرێك له حزبه‌كان و به‌شێك له حه‌شدی شه‌عبیش قبووڵی ده‌كه‌ن و واقیعی تره و ده‌خرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
كه‌مكردنه‌وه‌ی پێشبینییه‌كان
هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م گرووپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و نه‌هێشتنی كارێكی قورسه و پێویستی به كاتی زۆره و قبووڵكردنیشی ئه‌سته‌مه، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته ئه‌مه‌ریكا ده‌سبه‌رداری ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ببێت و هه‌موو سه‌رنجی خۆی له‌سه‌ر ئه‌و گرووپانه كۆ بكاته‌وه، كه سه‌ر به كۆماری ئیسلامی ئێرانن و هه‌ڵوه‌شانه‌وه و نه‌هێشتنی ئه‌مانه بكاته مه‌رج به‌سه‌ر به‌غدا، به دڵنیاییه‌وه له‌وكاته شه‌قامی عێراقیش پشتیوانی ئه‌و داوایه ده‌كه‌ن، چونكه خۆپێشانده‌ران زۆرترین دروشمه‌كانیان دژ به به‌كرێگیراوه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران بوو. هاوكات كازمی پشتیوانییه‌كی به‌هێز و كوتله‌ی گه‌وره‌ی سیاسی له نێو په‌رله‌مان نییه، بۆیه ناتوانێ ڕووبه‌ڕووی سه‌رجه‌میان ببێته‌وه، به سووربوونی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی حه‌شد، كازمیش به ده‌ردی عه‌بدولمه‌هدی ده‌بات.
ده‌بێ ئه‌مه‌ریكا ده‌ست له سیاسه‌تی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی حه‌شد به‌ربدات
دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه
پێویسته ئه‌مه‌ریكا زۆر له ئێران زیاتر مه‌رج و پشتیوانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق و ژێرخانی وڵاته‌كه بكات، ئه‌مه پێشوازی خه‌ڵك و حكوومه‌ت و لایه‌نه سیاسییه‌كانی لێ ده‌كرێت، به تایبه‌ت پشتیوانی سیسته‌مێكی بانكی و دارایی زۆر به‌هێز و پێشكه‌وتوو بكات و كۆمه‌كه دارایییه‌كان و به‌خشینی له سزاكانی سه‌ر ئێران به‌رده‌وامی پێ بدات و هانی سندووقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی و بانكی نێوده‌وڵه‌تی بدات كۆمه‌كی عێراق بكه‌ن و هاوكاری به‌غدا بێ له دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی و زۆرترین پشتیوانی بۆ هه‌ستانه‌وه‌ی ئابووری عێراق و كه‌وتنه سه‌ر پێی خۆی ده‌سته‌به‌ر بكات.
پشتیوانی كورد
گرنگ و پێویسته له ته‌ك ئه‌مانه ئه‌مه‌ریكا پشتیوانی كورد و هه‌رێمی كوردستان له ڕووی سیاسی و ئارامییه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان بكات، ئه‌مه‌ریكا به‌شێوه‌یه‌كی فره‌وان له كوردستان بوونی هه‌یه و پێویسته پشتیوانی كورده‌كان بكات و هانیان بدات بۆ پشتیوانیكردن له كازمی، به‌و مه‌رجه‌ی كازمیش پشتیوانی كوردستان بكات، جیا له‌وه‌یش ئه‌مه‌ریكا پێویستی به كوردستان ده‌بێ، له ئه‌گه‌ری كشانه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی له عێراق و گرنگه له‌وێوه بوونی هه‌بێ، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سته‌به‌ر و دڵنیایی به‌رژه‌وه‌ندییه سه‌ره‌كییه‌كانی له ناوچه‌كه بكات.
په‌راوێزنه‌خستنی هاوپه‌یمانه‌كان
به‌شێكی سوننه و كورد هاوپه‌یمانی گرنگی ئه‌مه‌ریكان له عێراق، په‌راوێزخستن و پشتیوانی نه‌كردنیان و كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ژموون و پێگه‌یان له به‌غدا به ته‌واوی له دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته واشنتن زۆر به وریایی ده‌ست به هاوپه‌یمانه‌كانییه‌وه له عێراق بگرێ و هیچ كات كه‌مته‌رخه‌م نه‌بێ به‌رانبه‌ریان.
پشتیوانی كورد گره‌نتی مانه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه له عێراق
ئاماده‌كردنی سه‌ركرده‌ی نوێ بۆ عێراق
له خاڵی كۆتایی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی په‌یمانگه‌ی برۆكینگز هاتووه، كه پێویسته ئه‌مه‌ریكا گرنگی به نه‌وه‌ی تازه‌ی عێراق بدات، كه هۆشیارتر و كراوه‌تر و خواستی چاكسازییان زۆر به‌هێزتره، له خۆپێشاندانه‌كانی شاره‌كانی عێراقیش ئه‌مه به ڕووی به‌دی كرا، ئه‌وان به ته‌واوی نه‌وه‌یه‌كی جیاوازن و زمان ده‌زانن و په‌ره به تواناكانی خۆیان ده‌ده‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه گرنگه هه‌ر له ئێسته‌وه سه‌ركرده‌ی به‌هێز له نێو ئه‌و نه‌وه تازه و كراوه‌یه‌ی عێراق دروست بكات و بۆ داهاتووی وڵاته‌كه ئاماده‌یان بكات، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی بۆ ماوه‌یه‌كی دوور مه‌ودا له عێراق بپارێزێ و ڕێگریش له به‌ریه‌ككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران له‌سه‌ر خاكی عێراق ده‌گرێ و به‌ڵێنه‌كانی كازمیش ده‌توانرێ بهێنرێنه دی، به‌وه‌ی كه عێراق له گۆڕه‌پانی ململانێ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان دوور ده‌خاته‌وه و حكوومه‌ت سه‌ركه‌وتوو ده‌بێ و ئه‌مانه‌یش هه‌مووی له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مه‌ریكان و داهاتووی عێراقیش ڕۆشنتر ده‌كه‌ن. به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا هه‌مان سیاسه‌تی پێشوو به‌رانبه‌ر عێراق پێڕه‌و بكاته‌وه و هێزه‌كانی بهێڵێته‌وه و سوور بێ له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی میلیشیاكان و گرنگی به سێكته‌ری ئابووری و دارایی و بانكداری عێراق نه‌دات، ئه‌وا ئه‌و حكوومه‌ته‌ی ئێسته‌یش ده‌بێته قوربانی ململانێكان و هه‌مان چاره‌نووسی حكوومه‌ته‌كانی پێش خۆی ده‌بێت.