به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری چاره‌سه‌ری كۆرۆنا له هه‌ولێر رای ده‌گه‌یه‌نێت، ئێسته كاتی زێڕینی كۆرۆنایه و له هه‌ولێر هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كراوه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م یه‌كی حوزه‌یران، بێوار رزگار به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری كۆرۆنا له هه‌ولێر به "وشه"ی راگه‌یاند، ژماره‌ی پشكنینه‌كانی كۆرۆنا له ته‌واوی كوردستان زیاد كراون به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله به‌هێزه‌ی ئێسته ڕووی له كوردستان كردووه.
له هه‌ولێر هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك كراوه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی شه‌پۆلی به‌هێزی كۆرۆنا
ڕوونیشی كرده‌وه كه له هه‌ولێر هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك كراوه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی شه‌پۆلی به‌هێزی كۆرۆنا و به‌هۆی ئاوه‌دانی هه‌ولێر مه‌ترسییه‌كان رژد بوون و ده‌وردراوه به كۆرۆنا.
دووپاتی له‌وه‌یش كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ پێشێلكاری له‌لایه‌ن هاووڵاتییان تێدا بكرێ ئه‌وه كاره‌سات ڕوو ده‌دات و " ئه‌و چه‌ند ڕۆژه بۆ كۆرۆنا كاتی زێڕینه".
هه‌روه‌ك داوایشی كرد، هاووڵاتییان پابه‌ندی رێنوێنییه‌كان بن و مه‌ترسیی له ده‌ست ده‌رچوونی حاڵه‌ته‌كان هه‌یه و " توانای ته‌ندروستیمان سنوورداره".
له هه‌رێمی كوردستان 714 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون له‌و ڕێژه‌یه 420 كه‌س چاك بوونه‌ته‌وه و حه‌وت كه‌سیش مردوون.