وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوو تووشبووی تری كۆرۆنای له دهۆك راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م یه‌كی حوزه‌یران، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاندووه، له به‌رده‌وامی پشكنینه‌كان و گه‌ڕان به‌دوای گومانلێكراوان و تووشبووان، دوو تووشبووی تری كۆڕۆنای نوێ COVID-19 له پارێزگای دھۆك ده‌ستنیشان كران.
روونیش كراوه‌ته‌وه كه تووشبوه‌كان پیاوێكی ته‌مه‌ن 52 ساڵ، نیشانه‌ی نه‌خۆشیه‌كه‌ی ھه‌بووه و پشكنینی بۆ كراوه و پۆزه‌تیڤ ده‌رچووه، تووشبووێكی كچ ته‌مه‌ن 20 ساڵ به‌ركه‌وتووی تووشبووانی پێشووه، ھه‌ردووكیان دانیشتووی ناو شاری دھۆكن.