شه‌هیدكردنی گه‌نجێكی كورد له ئه‌نكه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا، به‌هۆی گوێگرتن له سترانی كوردی كاردانه‌وه‌ی زۆری له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه و به‌شێك له میدیاكانیش بارش چاكان به جۆرج فلۆیدی توركیا ناو ده‌به‌ن و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه پێویسته هه‌ڵمه‌تی گه‌وره‌ی دژ به ڕه‌گه‌زپه‌رستی له جیهان به‌رپا بكرێ و ڕووبه‌ڕووی بزووتنه‌وه نه‌ژادپه‌رسته‌كان ببنه‌وه.
جۆرج فلۆید هاووڵاتییه‌كی ئه‌مه‌ریكی به ڕه‌گه‌ز ئه‌فریقی ڕه‌شپێست بوو و له 25ی مانگی ڕابردوو "ئایار/مایۆ" پاش ئه‌وه‌ی ده‌چێته خواردنگه‌یه‌ك و خواردن ده‌خوات و 20 دۆلار وه‌ك حه‌قی خواردنه‌كه ده‌دات، به‌ڵام 20 دۆلاره‌كه ساخته ده‌رده‌چێ و ئه‌ویش دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه پێی دراوه، به‌ڵام پۆلیس دوای ده‌كه‌ون و ده‌یگرن. پاش گرتنی یه‌كێك له پۆلیسه‌كان ئه‌ژنۆی ده‌خاته سه‌ر ملی و له‌وكاته‌ی له‌سه‌ر زه‌وی درێژ بووه، ئه‌ویش هه‌رچه‌ند هاوار ده‌كات كه توانای هه‌ناسه‌دانی نامێنێت و كه‌سانی شوێنی ڕووداوه‌كه‌یش پۆلیسه‌كه ئاگه‌دار ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام دیریك شوفینی پۆلیس گوێیان پێ نادات و دواتر جۆرج فلۆید له‌وێ گیان له ده‌ست ده‌دات، كه شوێنه‌كه به دیارییكراوی ده‌كه‌وێته گه‌ڕه‌كی پاودهرهورن كه یه‌كێكه له گهڕهكانی باشووری شاری منیاپۆلسی ویلایه‌تی مینیسوتای ئه‌مه‌ریكا.
دوای كوشتنی فلۆید به‌هۆی ئه‌و كاره ڕه‌گه‌زپه‌رستانه‌وه و بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیدیۆی ساتی مه‌رگی فلۆید له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی شه‌پۆلێكی گه‌وره‌ی خۆپێشاندان دژی ڕه‌گه‌زپه‌رستان له شاره‌كه ده‌ستی پێكرد و دواتر چه‌ندان شاری تری ئه‌مه‌ریكای گرته‌وه و پاشان شه‌ڕ و توندوتیژی له نێوان پۆلیس و خۆپێشانده‌ران ده‌ستی پێكرد، به‌وهۆیه‌وه تا ئێسته ده‌یان كه‌س برینداربوون و پۆلیسیش به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نی له ڕێی گازی فرمێسك‌ڕێژ و گولـله‌ی پلاستیكی ڕووبه‌ڕووی خۆپێشانده‌ران ده‌بێته‌وه، به‌ڵام دۆخه‌كه تا ئێسته كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه و دواجاریش حاكمی ویلایه‌تی مینیسوتای ئه‌مه‌ریكا فه‌رمانی ده‌ركرد كه زۆرترین هێزی پاسه‌وانی ویلایه‌ته‌كه له شاره‌كان بڵاوه‌یان پێ بكرێت، ئه‌مه‌یش به یه‌كه‌مین بڵاوه‌پێكردنی هێزه به‌و ژماره زۆره له ناوخۆی ئه‌مه‌ریكا له دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانه‌وه داده‌نرێت.
پێشتریش كه‌سوكاری له‌سه‌ر گوێگرتن و گوتنی سترانی كوردی له‌لایه‌ن پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كراوه
فلۆید له 14ی شترینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 1973 له ویلایه‌تی كارۆلاینای باكور له دایكبووه و له 2014 بۆ شاری منیاپۆلسی ویلایه‌تی مینیسوتا گواستوویه‌تییه‌وه و ماوه‌ی پێنج ساڵ وه‌ك كارمه‌ندی سه‌كویرێتی له چێشتخانه‌یه‌كی به‌ناوبانگی شاره‌كه كاری كردووه، به‌ڵام دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له ئه‌مه‌ریكا، فلۆید وه‌ك ملیۆنان ئه‌مه‌ریكی تر بێكار ده‌بێت و تووشی دۆخێكی سه‌ختی دارایی ده‌بێته‌وه و دواجاریش تووشی ئه‌م حاڵه‌ته بوو و گیانی له ده‌ست دا.
كوشتنی ئه‌و پیاوه ڕه‌شپێسته و كاردانه‌وه‌كانی له كاتێكدایه كه زۆرێك له سه‌ركرده‌ی وڵاتانی دنیا سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و كاره‌یان كرد، له نێویان دا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌ركۆماری توركیا، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه ڕه‌گه‌زپه‌رستان و ڕاسیستانی تورك له نێو دڵی ئه‌نكه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا بارش چاكانی ته‌مه‌ن 20 ساڵیان دایه به‌رچه‌قۆ و كۆتایی‌یان به ژیانی هێنا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گوێی له سترانی كوردی گرتووه.
بارش ئێواره‌ی یه‌كشه‌م له‌سه‌ر دووشه‌م له پاركی گه‌ڕه‌كی ئایتمسجوتی ئه‌نكه‌ره له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌كی گوێیان له سترانی كوردی گرتووه و سێ توركی ڕه‌گه‌زپه‌ست په‌لاماریان داون و داویانه‌ته به‌رچه‌قۆ، پاش ئه‌وه‌ی به سه‌ختی بریندار ده‌بێت، به‌ڵام دوای كه‌متر له 24 سه‌عات گیانی له ده‌ست دا.
میدیاكان به فلۆیدی توركیا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ناوی ده‌به‌ن كه قوربانی ده‌ستی ڕاسیزمه
ئامۆزایه‌كی ئه‌و گه‌نجه به ئاژانسی میزۆپۆتامیای ڕاگه‌یاندووه، كه ئه‌و قسانه دوورن له ڕاستییه‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هۆكارێكی تر له پشت ڕووداوهكهیهوه، نه‌خێر ماڵباته‌كه‌ی قبووڵی ئه‌و ڕهگهزپهرستییهیان نه‌كردووه و سێ جاری تر باوك و كه‌سوكاری له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه بانگهێشتكراون و هۆشداریان پێ دراوه كه سترانی كوردی گوێ لێ نه‌گرن و له شوێنه گشتییه‌كان نهیلێنهوه، چونكه دواتر توندترین سزا ده‌درێن، به‌ڵام ئه‌وان له‌سه‌ر كوردایه‌تی خۆیان سووربوون و دووپاتیان له‌وه ده‌كرده‌وه، كه ئه‌وه زمانی دایكیانه و چۆن ده‌بێ ده‌سبه‌رداری بن.
ره‌مزیه توسون په‌رله‌مانتاری كورد له په‌رله‌مانی توركیا له‌وباره‌وه له تویته‌ری خۆی نووسیویه‌تی، به‌شێك له‌و خه‌ڵكه ڕاسیسته دژی هه‌موو شتێكی كوردن، به‌ڵام ئه‌وه كۆتاییتان پێ ده‌هێنێت، تۆ فاشیستی و باسی فاشیستی خه‌ڵكی تر ده‌كه‌یت.
هاوكات حوسێن كازمهز په‌رله‌مانتاری كورد له په‌رله‌مانی توركیا له‌وباره‌وه له په‌یامێكدا كه ئاراسته‌ی سلێمان سۆیلۆی وه‌زیری ناوخۆی توركیای كردووه و ده‌ڵێ، تۆ ئێسته دڵخۆشی سلێمان سۆیلۆ، ئێوه به تاوان و باوه‌ڕبوون به نه‌ژادپه‌رستی دڵخۆشن!
شه‌هیدكردنی ئه‌و گه‌نجه كورده له‌سه‌ر ده‌ستی ڕاسیستانی تورك شه‌پۆلێكی گه‌وره‌ی له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی دروستكردووه و خه‌ڵكی كورد و چالاكانی جیهان به زمانه جیا جیاكانی دنیاوه سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و هزره ڕاسیستانه‌ی توركیا ده‌كه‌ن و به ته‌واوی ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه ڕوون نییه كه هاوشێوه‌ی ئه‌مه‌ریكا شه‌پۆلێكی ناڕه‌زایه‌تی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، یان به‌هۆی ئه‌و ترسه گه‌وره‌یه‌ی حكوومه‌تی توركیا له دڵی خه‌ڵك دروستی كردووه، دۆخه‌كه به ئاسایی تێپه‌ڕ ده‌بێت.