كه‌مێك پێش ئێسته وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌رئه‌نجامی پشكنینه‌كانی ئه‌مڕۆی له شاری سلێمانی ڕاگه‌یاند و دووپاتی كردووه‌ته‌وه كه 16 تووشبووی تر به ڤایرۆسی كۆڤید 19 له شاره‌كه تۆماركراون.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاتووه، له به‌رده‌وامی پشكنینه‌كان و گه‌ڕان به دوای گومانلێكراوان و تووشبووان، 16 تووشبووی تری ڤایرۆسی كۆرۆنا له پارێزگای سلێمانی ده‌ستنیشانكران، كه بریتین له 12 پیاو و چوار ژن و هه‌موویان نیشانه‌ی نه‌خۆشیه‌كه‌یان هه‌یه.
له به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، كه یه‌كێك له تووشبووه‌كان دانیشتووی شارۆكه‌ی چه‌مچه‌ماڵه و یه‌كێكی تریش شارۆكه‌ی پێنجوێن، 14 تووشبووه‌كه‌ی تریش سه‌رجه‌میان دانیشتووی ناوه‌ندی شاری سلێمانین.