زۆرجار له كه‌سوكار و دۆست و هاوڕێكانمان ده‌بیستین كه ده‌ڵێ، سه‌رمام بووه بۆیه پشتم ئازاری هه‌یه، یان ئه‌ژنۆم سه‌رمای بووه و ناتوانم به ئاسایی له‌سه‌ری بڕۆم، یان تیشكی ڕۆژ به‌ر سه‌رم بكه‌وێت، تووشی سه‌رئێشه ده‌بم، به‌ڵام ئه‌مه له ڕووی زانستییه‌وه تا چه‌ند ڕاست و دروسته؟ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته زانایان ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كرد، تا بگه‌ن به وه‌ڵامێكی زانستی له‌باره‌ی ئه‌و قسه و بۆچوونانه‌وه.
به گوێره‌ی لێدوانی زانایان و توێژه‌ران ئه‌و بۆچوونانه زیاتر له كولتووری گه‌لانه‌وه سه‌رچاوه‌یان وه‌رگرتووه و له ده‌رئه‌نجامی توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌رهه‌م نه‌هاتوون، زۆربه‌یشی له بیروباوه‌ڕ و ئه‌فسانه‌كانی كۆنه‌وه له وه‌چه‌یه‌كه‌وه بۆ وه‌چه‌یه‌كی تر گوێزراوه‌ته‌وه و گه‌یشتووه به‌م ساته‌ی ئێسته ئێمه تێیدا ده‌ژین، گه‌ر بیریشی لێ بكه‌ینه‌وه، زیاتر ئه‌وانه‌ی ئه‌م قسانه ده‌كه‌ن كه‌سانی به ته‌مه‌نن، كه هه‌موو شتێك به كه‌شوهه‌وا ده‌به‌ستنه‌وه.
زانایانی
ئوسترالی ده‌ستیان به توێژینه‌وه‌یه‌ك كرد و له بڵاوكردنه‌وه‌ی ناوه‌رۆكه‌كه‌یشی نووسیویانه، هه‌مووان ببوورن، چونكه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی ئێوه هه‌تانه له‌سه‌ر كاریگه‌ری و پێوه‌ندی كه‌شوهه‌وا به دروستبوونی ئازار له شوێنه جیا جیاكانی جه‌سته‌ی مرۆڤ، به ته‌واوی دووره له ڕاستییه‌وه، چونكه ده‌رئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه‌مان ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه، كه كه‌شوهه‌وا هیچ پێوه‌ندییه‌كی به ئازاره‌وه نییه، بۆیه پێویسته به ته‌واوی ئه‌و بیرۆكه و بۆچوونانه له هزری خۆتان بسڕنه‌وه، چونكه به ڕه‌هایی زانست ڕه‌تی ده‌كاته‌وه.
زانایان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ئازاری جه‌سته هیچ پێوه‌ندی به سه‌رما و گه‌رماوه نییه
ئه‌و توێژینه‌وه‌یه له‌لایه‌ن په‌یمانگه‌ی جۆرج بۆ ته‌ندروستی جیهانی و توێژه‌رانی ئوسترالی ئه‌نجام درا و زیاتر له هه‌زار كه‌س كه به ده‌ست ئازاری پشت و 350 كه‌سیش به ده‌ست ئازاری هه‌وكردنی جومگه‌كانه‌وه ده‌یانناڵاند خرانه ژێر چاودێری ورده‌وه، به درێژایی وه‌رزه‌كان له‌گه‌ڵ گۆڕانی كه‌شوهه‌وا پێوانه‌ی ئاستی ئازاری پشت و ئه‌ژنۆكانیان كرا، بۆ ئه‌وه‌ی له گۆڕانكاری و به‌رزی و نزمی ئاستی ئازاره‌كانیان دڵنیا بن له‌گه‌ڵ پله گه‌رمییه جۆراوجۆره‌كان دا، به‌ڵام سه‌رجه‌م پێوانه‌كان به یه‌كسانی ده‌رچوون له كاتێكدا هه‌ر جارێك كه پێوانه‌ی ئازاری پشت و ئه‌ژنۆیان كراوه له كه‌شوهه‌وا و پله‌یه‌كی گه‌رمی جیاواز پێوانه‌كان كراوه، بۆیه توێژه‌ران دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه هیچ پێوه‌ندییه‌ك له نێوان به‌هێزبوون و دروستبوونی ئازاری پشت و ئه‌ژنۆ به كه‌شوهه‌واوه بوونی نییه.
ئه‌گه‌ر ده‌رئه‌نجامی زانست به‌وشێوه‌یه بێ كه كه‌شوهه‌وا كاریگه‌ری له‌سه‌ر دروستبوونی ئازار له جه‌سته‌ی مرۆڤ نییه، كه‌واته بۆچی زیاتر له وه‌رزی سه‌رما و ساردی هه‌ست به ئازار ده‌كه‌ین، له‌وباره‌وه پرۆفیسۆر كریس ماهر ده‌ڵێ، مرۆڤ ته‌نیا بوونه‌وه‌رێكی به‌رجه‌سته‌كراو نییه، به‌ڵكوو رووح و هه‌ستیشه، بۆیه زۆربه‌ی ئه‌و ئازارانه‌ی كه به سه‌رما هه‌ستی پێ ده‌كه‌ین، هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه باوه‌ڕی ته‌واومان لای خۆمان دروستكردووه كه سه‌رما ئازار دروستكه‌ره، بۆیه هه‌ر شتێك كه ببێ به باوه‌ڕێكی جێگیر كه هیچ بوارێك بۆ گومان نه‌هێڵێته‌وه، ئه‌وا مێشكی مرۆڤ بۆخۆی له‌و كاته‌ی كه باوه‌ڕه‌كه پێویستی به به‌رجه‌سته‌كردنه، ئه‌و ئازارانه‌ی له وه‌رزه‌كانی تریش به‌هه‌مان بڕی ئازار هه‌مانه، وا ده‌كات به‌رانبه‌ری هه‌ستیار بین و هه‌ستی پێ بكه‌ین.
ئه‌وه‌ی وا ده‌كات له سه‌رما زیاتر هه‌ست به ئازار بكه‌ین، پێوه‌سته به هه‌ستیاری مرۆڤه‌وه نه‌ك هۆكار بێ بۆ دروستبوونی ئازار
ئه‌و ده‌ڵێ، مرۆڤ زۆر هه‌ستیاره، به جۆرێك كه زۆر ئه‌سته‌مه لێی تێ بگه‌ین، له ڕاستیدا كاتێك بیری لێ بكه‌ینه‌وه، كارێكی سه‌یره كه هه‌مان ئه‌و ئازاره‌ی له كه‌شوهه‌وای گه‌رم هه‌مانه و هیچ به‌رز و نزمییه‌كی لێ دروست نابێ، ته‌نیا له سه‌رما هه‌ستی پێ ده‌كه‌ین، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه ئه‌مه هۆكاره‌كه‌ی خودی سه‌رما و وه‌رزی زستان نییه، به‌ڵكوو بیر و باوه‌ڕی مرۆڤه.
زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ئه‌و بیروباوه‌ڕه‌یان هه‌یه له وه‌رزی سه‌رما گرنگی زیاتر به‌خۆیان ده‌ده‌ن و سه‌ردانی پزیشك ده‌كه‌ن و به شێنه‌یی مامه‌ڵه ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ئازاره‌كه‌یان كه‌م بكه‌نه‌وه، به‌ڵام له وه‌رزه‌كانی تر به ته‌واوی په‌راوێزی ده‌خه‌ن. كه ئه‌مه‌یش كارێكی زۆر هه‌ڵه‌یه و پێویسته مرۆڤ كاتێك ئازار له جه‌سته‌ی دروست ده‌بێ، سه‌ردانی پزیشك بكات و ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان پێڕه‌و بكات و ئاگه‌داری خۆمان بین، چونكه كاتێك ئازار له هه‌ر شوێنێكی جه‌سته دروست بێ، به دڵنیاییه‌وه به‌هۆی كێشه‌یه‌كه‌وه‌یه یان نه‌خۆشییه‌ك، له‌به‌ر ئه‌وه ناكرێ په‌راوێزی بخه‌ین، به‌ڵكوو پێویسته ته‌ندروستی خۆمان بخه‌ینه پێش هه‌موو شتێكه‌وه و گرنگی پێ بده‌ین و سه‌ردانی پزیشك بكه‌ین و به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروستانه بژین، به دڵنیاییه‌وه‌یش بۆ ئه‌وانه‌ی وه‌رزش ده‌كه‌ن، هه‌موو وه‌رزه‌كان و كه‌شوهه‌واكان وه‌كوو یه‌كه، چونكه جه‌سته‌یان له هه‌موو وه‌رزێك له چالاكیدایه له‌به‌ر ئه‌وه له ئه‌گه‌ری باوه‌ڕبوونیشیان به‌و بیركردانه‌وه، چالاكبوونی جه‌سته وا ده‌كات كه به ته‌واوی له كاردانه‌وه‌ی مێشك بۆ به‌رجه‌سته‌كردنی ئه‌و باوه‌ڕانه سست ببێ، چونكه وه‌رزش مێشك به ته‌واوی چالاك ده‌كات و ده‌روون ئارام ده‌كات و ڕێ نادات بۆچوون و باوه‌ڕه كۆنه‌كان به‌سه‌رمانه‌وه زاڵ بن و كاریگه‌ریمان له‌سه‌ر دروست بكه‌ن.