ڕێوشوێنه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراق به قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و كه‌ره‌نتینكردن و ئاماده‌كردنی تیمی ته‌ندروستی و پشكنینه‌كان به شایه‌تی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی زۆر باش و به‌هێزن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی وایكردووه، دۆخه‌كه بگه‌ڕێته‌وه خاڵی سه‌ره‌تا ناهۆشیاری خه‌ڵك و ئه‌و ده‌نگۆ و باوه‌ڕانه‌یه كه له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌شێك له میدیاكان بڵاو ده‌كرێنه‌وه و خه‌ڵكیش تا درۆ هه‌بێ، هه‌رگیز باوه‌ڕ به ڕاستی ناكه‌ن.
حه‌سه‌ن ته‌میمی وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق له‌وباره‌وه دووپاتی كرده‌وه، كه به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆڤید 19 له عێراق، به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماژه‌ی هه‌ره‌سی كه‌رتی ته‌ندروستی عێراق نییه، به‌ڵكوو دۆخی ته‌ندروستی به ته‌واوی له ژێر كۆنتڕۆڵدایه و هیچ گرفتێكی گه‌وره بوونی نییه و هه‌موو تیمه‌كانی ته‌ندروستی له هه‌رێمی كوردستان و سه‌رجه‌م پارێزگه‌كانی تری عێراق له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدان و ڕۆژ و شه‌ویان خستووه‌ته سه‌ر یه‌ك تا ڕووبه‌ڕووی ڤایرۆسه‌كه ببنه‌وه.
ئه‌و له‌باره‌ی هۆی زۆربوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی تووشبووانی په‌تاكه له عێراق ده‌ڵێ، گه‌وره‌ترین كێشه و سه‌ره‌كیترین هۆكار ناهۆشیاری خه‌ڵكه، ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه كێشه‌ی ئابوورییان نییه، به‌ڵام له ماڵه‌وه له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و میدیاكان خه‌ریكی گومان دروستكردنن له‌سه‌ر په‌تاكه و ڤایرۆسه‌كه، خه‌ڵكانێكی تریش خۆشباوه‌ڕن و ده‌چنه سه‌ر بۆچوونی ئه‌وان و پابه‌ندی ڕێوشوێن و ڕێنماییه‌كان نابن، ئیتر به‌مشێوه‌یه تووشبووێك به ئازادی بسووڕێته‌وه سه‌دانی تر تووش ده‌كات و ڕێژه‌كه ڕوو له هه‌ڵكشان ده‌كات.
به‌وهۆیه‌وه دوێنێ دووشه‌م حه‌سه‌ن ته‌میمی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ناوخۆی عێراق عوسمان غانمی كۆبووه‌وه بۆ تاوتوێكردنی چۆنیه‌تیی جێبه‌جێكردنی ڕێوشوێنه‌كانی خۆپارێزی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و چۆنیه‌تیی جێبه‌جێكردنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و ئه‌و پلانه ته‌ناهی و كارگێڕییه‌ی بۆ جووڵه‌ی هاووڵاتییان ده‌گیرێته‌به‌ر، به ئامانجی كه‌مكردنه‌وه و ڕیشه‌كێشكردنی ڤایرۆسه‌كه له نێو كۆمه‌ڵگه‌ی
عێراق.
حكوومه‌ت و پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی به ئه‌ركی خۆیان هه‌ستاون و شه‌و و ڕۆژیان خستووه‌ته سه‌ر یه‌ك بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له هه‌رێمی كوردستان و عێراق، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌یان به‌یاننامه و بڕیاریان بڵاوكرده‌وه و داوای خۆپارێزی له خه‌ڵك ده‌كه‌ن، به‌ڵام به گوێره‌ی به دواداچوونه‌كان، كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵك و قه‌ره‌بالغی له نێو شوێنه گشتییه‌كان و بازاڕه‌كان به به‌رده‌وامی دروستكراوه‌ته‌وه و به په‌راوێزخراوییه‌وه، خه‌ڵكی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ڕێنماییه‌كان كردووه.
به‌شێكیش له‌و هێز و لایه‌نانه‌ی دژی حكوومه‌تی هه‌رێم و به‌غدان، ده‌یانه‌وێ كۆرۆنا بكه‌ن به ئامرازێكی سیاسی، بۆ پێشاندانی شكستی حكوومه‌ت و كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ و پشتیوانی جه‌ماوه‌ری بۆخۆیان، كه ئه‌مه‌یش به ته‌واوی وا ده‌كات خه‌ڵكی سارد ببنه‌وه له جێبه‌جێكردنی بڕیار و ڕێنماییه‌كان.
هه‌رچه‌نده له ماوه‌ی ڕابردوو هه‌ردوولا ئاسانكارییان بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی ژیان كرد، بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌نگییه‌ك دروست بكه‌ن، له نێوان ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه و خۆپارێزی له كۆرۆنا و چوونه‌وه سه‌ر كار، به ئامانجی ده‌سكه‌وتنی بژێوی ژیان، چونكه خه‌ڵكێكی زۆر بێكار بوون و هیچ داهاتێكیان نه‌بوو و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانی ڕۆژانه‌یان دروست ببوو، به‌ڵام ئه‌و ئاساییكردنه‌وه‌یه‌ی ژیان به مه‌رج ڕێی پێ درا، به‌ڵام وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌و ماوه‌یه چاوه‌ڕوان كرا، خه‌ڵكی پابه‌ندی ڕێنماییه‌كان نه‌بوون و به كه‌مته‌رخه‌می ته‌واوه و بێ هیچ خۆپارێزییه‌ك چوونه‌وه سه‌ركاره‌كانیان، ئه‌مه‌یش وایكرد حاڵه‌ته‌كانی كۆرۆنا ڕوو له به‌رزبوونه‌وه بكات، به‌وهۆیه‌وه‌یش هه‌رێمی كوردستان و به‌غدایش جارێكی تر قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی سه‌رتاسه‌رییان ڕاگه‌یاندووه‌ته‌وه.
كۆرۆنا له‌لایه‌ن هه‌ندێ كه‌سه‌وه بۆ كێشكردنی خه‌ڵك و لایه‌نی سیاسی به‌كارهێنراوه، ئه‌مه‌یش وایكردووه خه‌ڵك له پابه‌ندبوون به خۆپارێزییه‌كان سارد ببنه‌وه
ته‌نیا له ڕۆژی یه‌كشه‌م 10 حاڵه‌تی مردن به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا له عێراق تۆماركراوه و 429 تووشبووی تریش ده‌ستنیشانكراون و ئه‌نجامی پشكنینه‌كانیان پۆزه‌تیڤ ده‌رچووه، كه زۆرینه‌ی ڕه‌هایان له پارێزگه‌ی به‌غدا و سلێمانین، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی تا ئێسته شه‌ش هه‌زار و 868 حاڵه‌تی كۆرۆنا له عێراق تۆماركراوه و له‌و ڕێژه‌یه‌یش 215 كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه.
هه‌رچه‌نده هه‌موو وڵاتانی جیهان دووپات له بوونی ڤایرۆسه‌كه ده‌كه‌نه‌وه و گه‌وره‌ترین زیانی ئابوورییان به‌ركه‌وتووه، كه‌چی خه‌ڵكه‌كانیان زۆرترین به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنیان بۆ خۆپارێزییه‌كان هه‌یه، چونكه ئه‌و گومانانه‌ی دروستكراون، كاریان لێ ناكات، له‌كاتی چوونه‌ده‌ره‌وه‌یش به ماسك و ده‌ستكێشه‌وه مامه‌ڵه ده‌كه‌ن، به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستان و عێراق، به ته‌واوی خه‌ڵكی كه‌وتوونه‌ته ژێر ئه‌و گومانانه‌ی له‌سه‌ر ڤایرۆسه‌كه دروستكراوه، ئه‌مه‌یش به‌شێكی له‌لایه‌ن گرووپه سیاسییه‌كانه‌وه‌یه و به‌شێكی تریش له‌لایه‌ن كه‌سایه‌تی و نووسه‌ر و ڕۆشنبیران، كه نایانه‌وێ حكوومه‌ت سه‌ركه‌وتوو بێت له ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه، ئه‌مانه‌یش وایانكردووه كه مه‌ترسی په‌تاكه هه‌میشه له‌سه‌ر خه‌ڵك بمێنێته‌وه و ئاسۆیه‌ك بۆ له‌ناوبردنی ته‌واوه‌تی دیار نه‌بێت، به‌ڵام زۆرێك له وڵاتانی دنیا پاش ئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی زۆربوونی تووشبووان ڕووی له كه‌مبوونه‌وه كرد، هه‌نگاو به هه‌نگاو ژیان ئاسایی ده‌كه‌نه‌وه و خه‌ڵكی ئه‌و وڵاتانه‌یش به پابه‌ندیه‌تی ته‌واوه ڕێنماییه‌كان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، به‌وهۆیه‌وه نزیكبوونه‌ته‌وه له زاڵبوونی ته‌واوه‌تی به‌سه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا دا.