میلیشیاكانى ئێران له سووریا هه‌ڵمه‌تێكیان دژ به فه‌رمانده‌یه‌كى سه‌ربازى سووریا ده‌ست پێ كردووه كه له‌لایه‌ن رووسیاوه پاڵپشتى ده‌كرێت.
رۆژنامه‌ى
شه‌رق ئه‌وسه‌ت ئه‌مڕۆ سێشه‌م دووى حوزه‌یران، له راپۆرتێكدا ناكۆكییه‌كانى ناو رژێمى سووریا و لایه‌نگرانى به‌شار ئه‌سه‌دى ئاشكرا كردووه.
له راپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه كراوه میلیشیایه‌كى ئێران كه پێشتر له‌لایه‌ن ئێران و رژێمى سووریا به‌ناوى هێزه‌كانى به‌رگرى نیشتمانى دامه‌زراوه، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ماڵپه‌ڕى تایبه‌ت به‌خۆیان هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر عه‌مید سوهه‌یل حه‌سه‌ن كه یه‌كێكه له فه‌رمانده‌كانى سوپاى سووریا.
ناكۆكى نێوان میلیشیاكانى ئێران و سه‌رانى سووریا به‌رده‌وامه
راپۆرته‌كه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت باس له‌وه ده‌كات میلیشیاكان سوهه‌یل به "دز و گه‌نده‌ڵ" وه‌سف ده‌كه‌ن و به‌وه تۆمه‌تبارى ده‌كه‌ن كه له رێى دزییه‌وه ده‌وڵه‌مه‌ند بووه.
هه‌مان راپۆرت باس له گرنگى سوهه‌یل ده‌كات و ده‌ڵێ، له‌لایه‌ن رووسیاوه پاڵپشتى ده‌كرێت و ته‌نانه‌ت له دیداره‌كانى ڤلادیمێر پوتینى سه‌رۆكى رووسیا له بنكه‌ى فڕۆكه‌وانى حمه‌یمیم له سووریا ئاماده بووه.
ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى "ئه‌لعه‌ره‌بیه" باس له‌وه ده‌كات ناكۆكییه‌كانى ناو سه‌رانى رژێمى سووریا به‌رده‌وامه و دۆسیه‌ى سوهه‌یل حه‌سه‌نیش له‌و چوارچێوه‌یه‌دا هاتووه.
له دواى هه‌ڵگیرسانى شه‌ڕى سووریا له ساڵى 2011، ئێران به چه‌ندان جۆر هاوكارى مانه‌وه‌ى رژێمى سووریاى كردووه و له‌وانه هێزى ره‌وانه‌ى سووریا كردووه و چه‌ندان میلیشیاى پێكهێناوه.