هەوڵی ئاسانكاری بۆ هاتوچۆی جووتیاران دەدرێت

:: PM:12:00:02/06/2020 ‌
وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ڕای دەگەیەنێت، نووسراویان بۆ ئەنجوومەنی وەزیران كردووە كە ڕێپێدان و ئاسانكاری بۆ جووتیاران بكرێت بچنە سەر زەوییە كشتوكاڵییەكانیان.

ئێستە وەرزی دروێنە و پێگەیشتنی بەرهەمی ناوخۆییە، ئەم قەدەغەیە كاریگەری راستەوخۆی كردووەتە سەر بەرهەم
ئەمڕۆ سێشەم دووی حوزەیران، لە ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتی كشتوكاڵ هاتووە، دوای راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ وەك رێكارێكی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، جووتیاران كێشەی چوونیان بۆ سەر كێڵگە و پڕۆژەكانیان دروست بووە، بەهۆی ئەوەی ئێستە وەرزی دروێنە و پێگەیشتنی بەرهەمی ناوخۆییە، ئەم قەدەغەیە كاریگەری راستەوخۆی كردووەتە سەر بەرهەم.

باس لەوەش كراوە، وەك وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو راپۆرتێكمان پێشكەش بە ئەنجوومەنی وەزیران كردووە، بۆ ئەوەی ئاسانكاری لە هاتوچۆی جووتیاران بكرێت بۆ ئەوەی زیان بەر بەرهەمەكانیان نەكەوێت.

روون كراوەتەوە، ئێستە لەگەڵ لایەنە پێوەندارەكان سەرقاڵی چارەسەركردنی كێشەی هاتوچۆی جووتیار و خاوەنكارانی پڕۆژە كشتوكاڵییەكانین، دواتر  ئاگادارتان دەكەینەوە لە دەرئەنجامی چارەسەركردنی كێشەكە.



وشە - رامیار جەواد