دوو ئاگری گه‌وره له سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه كه‌وتوونه‌ته‌وه، به هۆیانه‌وه سه‌دان دۆنم زه‌ویی گه‌نم و پووش و پاوانیان سووتاندووه، تا ئێسته‌ش هاووڵاتییان و تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی له هه‌وڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه‌دان.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م دووی حوزه‌یران، زانیار عومه‌ر گوته‌بێژی به‌رگریی شارستانیی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، دوو ئاگر به ڕووبه‌رێكی فراوان له سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه كه‌وتوونه‌ته‌وه، زیانێكی گه‌وره‌یان به گه‌نم، جۆ، پووش و پاوان گه‌یاندووه، ڕووبه‌رێكی فراوان گه‌نم و پووش و پاوان سووتاون، پاش كۆنتڕۆڵكردنی ته‌واوه‌تیی ئاگره‌كه، زیانه‌كانی بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه.
ڕه‌شه‌بایه‌كی به‌هێز له به‌یانیی ئه‌مڕۆوه هه‌ڵی كردووه و كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه‌ی له‌سه‌ر تیمه‌كانمان زۆر ئه‌سته‌م كردووه
هه‌روه‌ها زیاتر گوتی، هاووڵاتییان و جووتیاران و ته‌واوی تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و شاره‌دێكانی له هه‌وڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كانن، ئێسته توانراوه ئاگری یه‌كه‌م له ده‌شتی سه‌پان كۆنتڕۆڵ بكرێت، به‌مه‌ش توانرا به‌شێكی زۆر له گه‌نمی جووتیاران له سووتان ڕزگار بكرێت، به‌ڵام هێشتا ئاگری ده‌شتاییه‌كانی گوندی بانیشار، عامووره و شیره‌مه‌ڕی سه‌ر به شاره‌دێی خورماڵ كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه، تیمه‌كانمان به هاوكاریی جووتیاران و هاووڵاتییان له هه‌وڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه‌دان.
گوته‌بێژی به‌رگریی شارستانیی هه‌ڵه‌بجه زیاتر گوتی، ڕه‌شه‌بایه‌كی به‌هێز له به‌یانیی ئه‌مڕۆوه هه‌ڵی كردووه، ئه‌وه‌ش كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه‌ی له‌سه‌ر تیمه‌كانمان زۆر ئه‌سته‌م كردووه، هه‌ر ڕه‌شه‌باكه هۆكار بووه بۆ زیاتر ته‌شه‌نه‌كردنی ئاگره‌كه.
هه‌ڵه‌بجه/ عه‌زیز ڕه‌سووڵ