لەسەر هەڵگرتنی قەدەغەی هاتوچۆ وەزیری ناوخۆ زانیاریی ئاشكرا كرد

:: PM:03:16:02/06/2020 ‌
وەزیری ناوخۆ دەسەڵاتی كردنەوەی چەند شوێنێك بە پارێزگار و یەكە ئیدارییەكان دەدات و داوا لە هاووڵاتییان پابەندی ڕێنوێنییەكان بن.

ئەمڕۆ سێشەم دووی حوزەیران، ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، خەڵك پابەندی ڕێنوێنییەكانی تەندروستی نەبووە، بۆیە ڤایرۆسەكە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو بڵاو بووەتەوە.

لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆ هەڵسەنگاندنمان كرد تا بزانین ئێمە لە كوێین و ڤایرۆسەكە چەند بڵاو بووەتەوە
وەزیری ناوخۆ گوتی، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆ هەڵسەنگاندنمان كرد تا بزانین ئێمە لە كوێین و ڤایرۆسەكە چەند بڵاو بووەتەوە، تا ئاستی مەترسییەكان دیاری بكرێت.

باسی لەوەش كرد، چەند لایەن و شوێنێك هەن هانی خەڵك دەدەن بە موزایەدەی سیاسی تا خەڵك پابەندی ڕێنوێنییەكان نەبن، هەروەها پێشبینی دەكرێت ژمارەی مردووان زیاتر بێت.

هەركەسێك دژی ڕێنوێنییەكان بوەستێتەوە و بڵێت ئەو ڤایرۆسە نییە و خەڵكی سارد بكاتەوە، ئەوا ڕێكاری یاسایی بەرانبەر دەگرینەبە
ڕوونی كردەوە، هەركەسێك دژی ڕێنوێنییەكان بوەستێتەوە و بڵێت ئەو ڤایرۆسە نییە و خەڵكی سارد بكاتەوە، ئەوا ڕێكاری یاسایی بەرانبەر دەگرینەبەر، هەروەها لە كۆبوونەوەكەدا بڕیار درا پێداچوونەوە بە بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ بكرێت.

ڕوونی كردەوە، سبەی پارێزگارەكان كۆ دەبنەوە، كۆمەڵێك دەسەڵاتیان پێ دراوە كە پێداچوونەوە بكەن بەو شوێنانەی كە پێویستە بكرێنەوە. بەیانی ڕێكارەكان دەگرنەبەر تا ئەو شوێنانەی پێویستە بكرێنەوە، هەروەها لەگەڵ پێدانی دەسەڵاتی بەرانبەر ماف، پێویستە پابەندبن بەرانبەر ئەركەكان كە پاراستن و پابەندبوونە بە ڕێنوێنییەكان.

بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ تەنیا بۆ لە ماڵەوەبوونی هاووڵاتییان نییە
"هەر ئاسانكارییەك لە پارێزگاكاندا دەكرێت، هەر زیانێك هەبێت ئەگەر بڕیارەكان وەك پێویست جێبەجێ‌ نەكرێن، ئەوا بەرپرسن و پێویستە ئەو شوێنانە پابەند بكرێن بە پێبژاردن بێت یان داخستن". وەزیری ناوخۆ وای گوت.

ئەوەشی ئاشكرا كرد، بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ تەنیا بۆ لە ماڵەوەبوونی هاووڵاتییان نییە، بەڵكو بۆ پاراستنی تەندروستیی هاووڵاتییانە، بۆیە دامەزراوەكانی حكوومەت هاتوونەتە راسپاردن ئاسانكاری بكەن و هەر كەسێكیش سەرپێچی بكات، ئەوا ڕێكاری توندی بەرانبەر دەگیرێتەبەر.




وشە - رامیار جەواد