وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا تۆماركردنی 35 تووشبووی تری به ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاند.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، له به‌رده‌وامی پشكنینه‌كان و گه‌ڕان به دوای گومانلێكراوان و تووشبووان 35 تووشبووی تری ڤایرۆسی كۆرۆنا له پارێزگای سلێمانی ده‌ستنیشان كران.
ئاماژه‌ی داوه، ئه‌و تووشبووانه 21 كه‌سیان پیاون و 10ی تریش ژن و چواریشیان منداڵن، 11 تووشبوو له‌و ژماره‌یه به‌ركه‌وتووی تووشبووانی پێشوون و 24 تووشبووی تریش نیشانه‌كانی په‌تاكه‌یان هه‌یه.
ئه‌وه‌یشی خستووه‌ته ڕوو، كه ئه‌و تووشبووانه 29 كه‌سیان دانیشتووی سه‌نته‌ری شاری سلێمانین و یه‌ك تووشبوو دانیشتووی پیره‌مه‌گروونه و یه‌كێكی تریش دانیشتووی عه‌ربه‌ته و تووشبووێكیش خه‌ڵكی شارۆكه‌ی چه‌مچه‌ماڵه، یه‌ك تووشبوو دانیشتووی كه‌لار و یه‌كێكی تریش دانیشتووی پێنجوێن و یه‌كێكی تریش دانیشتووی پارێزگای ئه‌نباره و له سلێمانی نیشته‌جێیه.