وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد، كه له ئه‌نجامی پشكنینه‌كان پێنج حاڵه‌تی تری كۆرۆنا له شاری هه‌ولێر تۆماركران.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، له به‌رده‌وامی پشكنینه‌كان و گه‌ڕان به دوای گومالێكراوان و تووشبووان، پێنج تووشبووی تری ڤایرۆسی كۆرۆنا له پارێزگای هه‌ولێر ده‌ستنیشان كران.
ئاماژه‌ی داوه، دوو له‌و تووشبووانه پیاون و ته‌مه‌نیان 50 و 21 ساڵه و كچێكی تری ته‌مه‌ن 18 ساڵیش تووشی بووه، له‌گه‌ڵ دوو منداڵ كه ته‌مه‌نی یه‌كێكیان 13 ساڵ و ئه‌وه‌ی تر نۆ ساڵه، سه‌رجه‌می ئه‌و پێنج تووشبووه به‌ركه‌وته‌ی تووشبووێكی پێشوون و دانیشتووی گه‌ڕه‌كی ئه‌ندازیارانی شاری هه‌ولێرن.