قایمقامی هه‌ڵه‌بجه ئاماژه‌ی به‌وه کرد، ڕێنوێنییەکانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و وەزارەتی ناوخۆ له پارێزگاكه‌یان جێبه‌جێ ده‌كرێت، هه‌ر كه‌س سه‌رپێچی بكات سزای غه‌رامه و شوێنی كاره‌كه‌ی داده‌خرێت، تیمه‌كانی ئابووری و ته‌ندروستی له ناوه‌ندی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و شاره‌دێكان فراوان كراون به ناوچه گهشتیارییهكانیشهوه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م سێ حوزەیران، نوخشه ناسیح قایمقامی ناوه‌ندی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سه‌عات شەشی به‌یانی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له هه‌ڵه‌بجه كۆتایی هاتووه، تیمه‌كانمان له ناوه‌ندی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و شاره‌دێكانی خورماڵ، بیاره، به‌مۆ، سیروان، سه‌ردانی ناوبازاڕ و مۆڵهكانییان كردووه كاسبكاران و خاوه‌ن كاره‌كان ئاگادار كراونه‌ته‌وه کە پابه‌ندی ڕێنوێنییە ته‌ندروستییه‌كانبن و نابێت سه‌رپێچی ڕێنماییه‌كان بكرێت.
هه‌ر چێشتخانه و نانه‌واخانه‌یه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی ڕێنوێنییە ته‌ندروستییه‌كان كاربكه‌ن و ماسك و ده‌ستكێش به‌كارنه‌هێنن ئه‌وا دایان ده‌خه‌ین
زیاتر گوتی، هه‌ر كه‌سێک له هه‌ڵه‌بجه و شاره‌دێكان پابه‌ندی ڕێنوێنییەکانی ته‌ندروستیی نه‌بن ئه‌وا ڕێوشوێنی یاسایی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت وه‌ك له فه‌رمانه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌رچووه ئه‌ویش به غه‌رامه‌كردن و داخستنی شوێنی كاره‌كه، هه‌وڵده‌ده‌ین ڕێگه نه‌درێت كۆبوونه‌وه‌ی فراوان دروست ببێت به‌تایبه‌ت له سوپه‌ر ماركێته‌كان و ده‌بێت نێوانی هاووڵاتییان فراوانبێت و خاوه‌ن كاره‌كه ڕێگه نه‌دات كریاری زۆر له ماركێته‌كه كۆببێته‌وه و ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ڕۆن بۆ كرینی كاڵا ڕێگه نه‌درێت بێ ده‌ستكێش و ماسك بڕواته ژووره‌وه.
ئەوەیشی خستەڕوو، هه‌ر چێشتخانه و نانه‌واخانه‌یه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی ڕێنوێنییە ته‌ندروستییه‌كان كاربكه‌ن و ماسك و ده‌ستكێش به‌كارنه‌هێنن ئه‌وا دایان ده‌خه‌ین و غه‌رامه‌ی مادییان ده‌كرێت پاش ئه‌وه‌ی ئاگادارمان كردووه‌نه‌ته‌وه له ڕێگه‌ی تیمه‌كانمانه‌وه.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌وامی فه‌رمی له دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم، له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، ته‌واوی ڕێنوێنییە ته‌ندروستییه‌كان جێبه‌جێ ده‌كه‌ین له فه‌رمانگه‌كاندا، ده‌بێت فه‌رمان به‌ران و هاووڵاتییانیش بۆ ڕای كردنی مامه‌ڵه‌كانیان ڕه‌چاوی ته‌ندروستی گشتی بكه‌ن و به‌بێ ماسك و ده‌ستكێش كارنه‌كه‌ن، نوخشه ناسیح وای گوت.
قایمقامی هه‌ڵه‌بجه ئاشکراشی کرد، هه‌ریه‌كه له شاره‌دێكانی خورماڵ و بیاره و به‌مۆ و سیروان، لیژنه‌ی ئابووری و ته‌ندروستی خۆیان هه‌یه و پێویست بكات لیژنه‌كانی قایمقامییه‌تیش ده‌نێرین بۆ زیاتر چاودێری كردن و جێبه‌جێ كردنی ڕێنماییه‌كان، سنووری هه‌ڵه‌بجه ناوچه‌ی گه‌شتیارییه‌كان كراوه ده‌بن، به‌ڵام لیژنه‌ی تایبهتمەندیش له ناوچه گه‌شتیارییه‌كان هه‌یه ده‌بێت كاسبكاران پابه‌ندی ڕێنوێنییەکانبن ئه‌گه‌رنا ڕێوشوێنی یاسایی‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
ئاماژەوەی بەوەیش کرد کە له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ڕێگه به دانانی پرسه ناده‌ین و داوامان له هاووڵاتییانیش كردووه له ماڵه‌وه پرسه دانه‌نێن به‌ڵام زۆرجار ئه‌و پێوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی هه‌یه وای كردووه هاووڵاتییان بۆ پرسه بڕۆنه ماڵی خاوه‌ن پرسه‌كه ئه‌وه‌ش تاڕاده‌یه‌كی باش تواندراوه كۆنتڕۆڵ بكرێت و هاووڵاتییان له مه‌ترسی کۆبوونه‌وه له ژووره‌وه هۆشیار بكرێته‌وه.
هه‌ڵه‌بجه ئێسته كۆرۆنایی تێدا تۆمار نه‌كراوه پێویسته تاكه‌كان خۆیان بپارێزن وپەیڕهوی یاساکان و ڕێنوێنییەکان بكه‌ن و داوا له هاووڵاتییانی هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌م ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان پەیڕه‌و بكه‌ن و با شاره‌كه‌مان دوربێت له بڵاو بوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و دۆخه‌كه مه‌ترسیداره.
هه‌ڵه‌بجه/ عه‌زیز ڕه‌سووڵ