ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌كه‌وه له سنووری خورماتوو پێنج چه‌كداری هێزه‌كانی كاردانه‌وه‌ی خێرا برینداربوون، هاوكات له سنووری پارێزگای دیاله‌یش دوو گه‌نج له‌كاتی مه‌له‌كردندا كوژران.
عه‌مید حوسه‌ین عه‌لی، به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی خورماتوو، به "وشه"ی راگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو له ناوچه‌ی زه‌رگه‌ی رۆژئاوای شارۆكه‌ی خورماتوو، پێنج چه‌كداری هێزه‌كانی كاردانه‌وه‌ی خێرا برینداربوون.
روونیشی كرده‌وه، ئه‌و چه‌كدارانه به‌شداربوون له ئۆپراسیۆنێكی هێزه عێراقییه‌كان بۆ راوه‌دونانی تیرۆریستانی داعش.
هاوكات له سنووری پارێزگای دیاله دوو گه‌نج له‌كاتی مه‌له‌كردندا كوژران.
نیهاد محه‌مه‌د، گوته‌بێژی پۆلیسی دیاله، به "وشه"ی راگه‌یاند، له ده‌ریایه‌چه‌كی سنووری شاری باقوبه‌ی ناوه‌ندی پارێزگای دیاله كۆمه‌ڵێك چه‌كدار ده‌سترێژی گولله‌یان له كۆمه‌ڵێك گه‌نج كردووه و دوو كه‌س كوژراون و كه‌سێك برینداره.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرێنی