كۆمپانیای نۆكیا ڕای گه‌یاند كه سێ جۆری له مۆبایله ههرزانهكانیان خستووه‌ته بازاڕه‌وه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ههرزانیشیان كوالێتییان باشه بۆ به‌كارهێنان و فرۆشیان زۆره.
ماڵپه‌ڕی "
tech" ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد كه نۆكیا به یه‌كجار سێ مۆبایلی زیره‌كی خسته بازاڕه‌كانه‌وه كه له‌ڕووی كوالێتییه‌وه مامناوه‌ندن و له‌ڕووی نرخیشه‌وه زۆر ههزرانن، ئه‌مه‌یش وای كردووه فرۆشێكی زۆریی هه‌بێ له دنیادا.
مۆبایلەکان له‌ڕووی كوالێتییه‌وه مامناوه‌ندن و له‌ڕووی نرخیشه‌وه زۆر ههزرانن
مۆبایلی یه‌كه‌م له جۆریی "Nokia C5 Endi"ـییه و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ساده دروستكراوه، چونكه پرۆسێسه‌ره‌كه‌ی میدیا تێكس هێلۆی P22ـوه له‌گه‌ڵ رامی سێ گێگابایت، هه‌روه‌ها به سیستمی ئه‌ندرۆید نۆ پای ئیش ده‌كات و میمۆرییه‌كه‌یشی 32 گێگابایته، جگه له‌وه‌یش پاترییه‌كه‌یشی 4000 میلی ئه‌مپێره، ئه‌مه‌یش وای كردووه نرخه‌كه‌ی بگاته 169 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
ئه‌وه‌یش گوتراوه كه دوو جۆره‌كه‌ی تریان له ڕووی تایبه‌تمه‌ندییه‌وه له‌یه‌كه‌وه زۆر نزیكن جۆره‌كانیشیان "Nokia C2 Tava" و "Nokia C2 Tennen"ـن، هه‌ردوو جۆره‌كه ڕامیان دوو گێگابایته و میمۆریی ناوهكیشیان 16 بۆ 32 گێگابیته و هێزی پاترییان 3000 میلی ئه‌مپێره، ئه‌مه‌یش وای كردووه نرخه‌كه‌یان 109 دۆلار تێپه‌ڕ نه‌كات.
نۆكیا كۆمپانیایه‌كی فیندله‌ندییه، سه‌ره‌تا له ساڵی 1856 له شاری "هێلنسكی" له "فینله‌ندا" دامه‌زراوه و وه‌ك كۆمپانیایه‌كی پسپۆڕ له بواری ته‌خته و پیڵاوی لاستیكیدا ده‌ستی پێ كردووه، به‌ڵام له ساڵی 1972 و به مه‌به‌ستی سه‌ربازیی یه‌كه‌مین مۆبایلی به‌رهه‌م هێناوه، ئێسته یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی مۆبایلی زیره‌ك.