به درێژایی ساڵانی ڕابردوو ئه‌مه‌ریكا ملیاران دۆلاری له به‌غدا خه‌رج كرد و هه‌موو ئه‌و ئامانجانه‌یشی كه له پێناوی چووه عێراق به‌دی نه‌هاتن و بگره به‌غدا بووه‌ته شوێنپێیه‌كی قایمی ئێران، ئێسته كاتی سیاسه‌تێكی تره و به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر هه‌مان هه‌ڵه‌كانی ڕابردوو كارێكی گونجاو نییه و پێویسته ئیتر واشنتن ڕوو له كوردستان بكات و له به‌غدا دوور بكه‌وێته‌وه.
له بابه‌تێكی پێگه‌ی "
واشنتن ئێگزامینه‌ر" هاتووه، به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به به‌رده‌وامی ڕوو له پاشه‌كشه‌دان، واشنتن هه‌وڵی كۆنتڕۆڵكردنی چه‌كی ئه‌تۆم و تیرۆر و به‌رگریگردن له ئیسرائیلی هاوپه‌یمانی له ناوچه‌كه دا، به‌ڵام ئه‌مانه سه‌رجه‌میان نه‌هاتنه دی و بگره ناوچه‌كه تیرۆر و توندڕۆیی زیاتری لێ بڵاوبووه‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش پێگه و هه‌ژموونی ئه‌مه‌ریكا له عێراق له دوای 2011ه‌وه ڕۆژ دوای ڕۆژ ڕوو له دابه‌زینه و تا كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق كه له لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی ڕژێمی به‌عسی ڕووخاو پێكهاتووه و جاران سوپاسی ئه‌مه‌ریكایان ده‌كرد كه سه‌دامی ڕووخاند، كه‌چی ئێسته بڕیاری ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌ده‌ن.
پێویسته ئه‌مه‌ریكا بیر له بژاره‌یه‌كی تر بكاته‌وه و كه به ته‌واوی خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات، سیاسه‌تكارانی ئه‌مه‌ریكا ده‌بێ به په‌له له‌سه‌ر ستراتیجێكی نوێ بۆ پشتیوانیكردنی كوردستانی عێراقی نیمچه سه‌ربه‌خۆ به شێوه‌یه‌كی فره‌وانتر و زیاتر هه‌نگاو بنێن.
ستراتیجه كۆنه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا به ته‌واوی شكستی هێنا كه زۆرترین سه‌رنجی له‌سه‌ر به‌غدا بوو، به‌وهۆیه‌وه به ملیاران دۆلاری واشنتن له عێراق له ڕووی سه‌ربازی و ئابووری و ئاوه‌دانییه‌وه خه‌رج كرا، بۆ ئه‌وه‌ی عێراقێكی دیموكرات و مۆدێرن به گوێره‌ی بنه‌ماكانی وڵاتانی ڕۆژئاوا بنیات بنرێت، به‌ڵام ئه‌مانه به ته‌واوی شكستیان هێنا و له شوێنی گۆڕینی كۆمه‌ڵگه بۆ دیموكراتی سیاسه‌تی مه‌زه‌وی زۆرتر قووڵبووه‌ته‌وه و گه‌نده‌ڵیش عێراقی به ته‌واوی داڕماندووه و هه‌ستانه‌وه و سه‌رخستنی بووه به كارێكی قورس و ئه‌سته‌م.
به تریلیۆن دۆلار له به‌غدا خه‌رج كرا و هه‌موو ئامانجه‌كانی ئه‌مه‌ریكایش شكستیان خوارد
به گوێره‌ی ئه‌و داتایانه‌ی خراونه‌ته ڕوو، ڕزگاری عێراق و پرۆژه‌ی بنیاتنانه‌وه‌ی عێراقێكی دیموكرات و مۆدێرن، خوێنی چوار هه‌زار و 581 ئه‌مه‌ریكی و دوو تریلیۆن دۆلاری تێچووه له ماوه‌ی 17 ساڵی ڕابردوو، به‌ڵام ئێسته كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی له هه‌موو سه‌رده‌مێك ژیانیان خراپتره و بوون به خۆڵه‌مێشی ململانێی به‌رده‌وامی ئێران و ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه.
هه‌موو هه‌نگاوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا شكست ده‌خۆن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی باشوور به تایبه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی فه‌رهه‌نگی و ئایینی و ئابووری هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه، كه ئه‌مه‌یش بووه‌ته كۆسپێكی گه‌وره و هه‌موو چاره‌سه‌ره‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ئه‌و كۆسپه گرتوویه‌تییه به‌ر، شكستی خواردووه.
دوای 17 ساڵ پێویسته ئه‌مه‌ریكا ئیتر به دوای به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی بكه‌وێت، چونكه كۆنتڕۆڵكردنی ناوچه‌كانی تری عێراق بووه‌ته كارێكی مه‌حاڵ و سیاسه‌تی جه‌نگێكی بێ كۆتایی له‌گه‌ڵ ئێران له‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه پێویسته، به‌ڵام گرنگه ئه‌مه‌ریكا ددان به واقیعه بنێ و ڕێ بدات كه ئێران ئه‌و ناوچانه كۆنتڕۆڵ بكات و هاوشێوه‌ی ناوچه‌كانی تری ئێران ببن به وێرانه و خه‌ڵكه‌كه‌ی له خراپترین دۆخدا ژیان بگوزه‌رێنن و ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێ، كه ئه‌مه‌ریكا ده‌بێ بژاره‌ی تر تاقی بكاته‌وه، كه ئه‌ویش پێشخستنی ته‌واوه‌تی هه‌رێمی كوردستانه و پشتیوانیكردنیه‌تی به ئاستێكی زۆر گه‌وره‌تر و فره‌وانتر، ئه‌مه وا ده‌كات كه عێراقییه‌كان بیر له‌وه بكه‌نه‌وه، كه سیاسه‌تی وه‌ستانه‌وه دژی ئه‌مه‌ریكا له پێشكه‌وتن و خۆشگوزه‌رانی بێبه‌شیان ده‌كات و ده‌یانكات به ئێرانێكی وێرانه.
پێویسته گرنگی به پێشخستنی ته‌واوه‌تی كوردستان بدرێ و تا دواتر ناوچه‌كانی تر خۆیان داوا له ئه‌مه‌ریكا بكه‌ن بگه‌ڕێته‌وه
گرتنه‌به‌ری ئه‌و بژاره هێنده قورس نییه، چونكه گه‌لی كوردستان به ته‌واوی دۆستی ئه‌مه‌ریكان و گه‌رمترین پێشوازییان له ئه‌مه‌ریكا و هێزه‌كانی كردووه، جیا له‌وه‌یش وه‌به‌رهێنانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له كوردستان ده‌رئه‌نجامی زۆرباشی ده‌بێت، پێچه‌وانه‌ی ناوچه‌كانی تری عێراق كه هه‌میشه ده‌رئه‌نجامه‌كانی خراپ و زیانبه‌خشبوون، به پشتیوانی ئه‌مه‌ریكا كوردستان ده‌توانێ ببێت به جوانترین نموونه‌ی دیموكراتی و پێشكه‌وتن له ناوچه‌كه و قه‌ره‌بووی ئه‌و شكسته گه‌وره‌یه بكاته‌وه كه ماوه‌ی 17 ساڵه ئه‌مه‌ریكا له عێراق چه‌شتوویه‌تی.
به دڵنیاییه‌وه كوردستان پێویستی به هاوكاری ئه‌مه‌ریكایه، بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌موو بواره‌كانه‌وه زۆر به‌هێزتر و پێشكه‌وتووتر بێت و سامانێكی گه‌وره‌ی سروشتیشی هه‌یه، كه ده‌رفه‌تی گه‌وره‌ن بۆ وه‌به‌رهێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكی تا له ناوچه‌كه بێ هیچ كێشه‌یه‌ك بمێننه‌وه، دوای به‌هێزكردنی كوردستان و جێگیربوونی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، ئیتر ده‌توانی ورده ورده به‌ره‌و ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق شۆڕ ببێته‌وه و سیاسه‌تی كۆنتڕۆڵكردنی هۆزه‌كان و دروستكردنی پشتیوانی هۆزه‌كان بۆ ئه‌مه‌ریكا ده‌سته‌به‌ر بكات و ناوچه‌كان له ئێران وه‌ربگرێته‌وه.