تووشبوويەكی تری كۆرۆنا لە سلێمانی گیانی لە دەست دا

:: AM:09:14:04/06/2020 ‌
درەنگانی شەوی ڕابردوو، تووشبوویەكی تری كۆرۆنا لە سلێمانی گیانی لە دەست دا كە باوكی سێ‌ منداڵە و پێشتر بۆ میدیاكان باسی شێوازی تووشبوونی دەكرد.

درەنگانی ئەمشەو گیانی لە دەست دا
ئەمڕۆ پێنجشەم چواری حوزەیران، بەپێی زانیارییەكانی "وشە"، تووشبوویەكی تر بەناوی "ئ. ح. ع" لە دایكبووی ساڵی 1968 كە باوكی سێ منداڵ بوو، درەنگانی ئەمشەو گیانی لە دەست دا.

ئەو تووشبووە پێشتر لە میدیاكان دەركەوت و گوتی، نازانم چۆن تووشی كۆرۆنا بووم، زۆر خۆم دەپاراست و كەم دەهاتمە دەرەوە.

ئێستە كۆی گشتی تووشبووان لە هەرێمی كوردستان بریتییە لە 903 كەس، 15 كەس گیانیان لە دەست داوە و 441 نەخۆشیش چارەسەرییان بۆ كراوە.



وشە - رامیار جەواد